close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

منداڵەکانمان لەلایەن سپای تیرۆریستەوە لە سێدارە دەدرێن؛ نامەی دادخوازانی کوردستان بۆ کۆنفرانسی میونشن

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
منداڵەکانمان لەلایەن سپای تیرۆریستەوە لە سێدارە دەدرێن؛ نامەی دادخوازانی کوردستان بۆ کۆنفرانسی میونشن

١٥ کەس لە دایکان و بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، داوایان لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان کردووە کە بە ڕوبەڕووی "تیرۆریزمی دەوڵەتی" کۆماری ئیسلامی ببنەوە و پێداگریشیان کردووە کە منداڵەکانی ئەوان زۆربەی جار ک لە لایەن "سپای تیرۆریستەوە" لە سێدارە دەدرێن.

ئەم نامەیە لە ڕێگەی مەسیح عەلینەژاد، ڕۆژنامەنووس و چالاکڤانی مافی مرۆڤەوە گەیشتووەتە ناو کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. عەلینەژاد ڕایگەیاندووە کە پەیامی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستانی گەیاندووە بە نوێنەرانی وڵاتانی جیاجیا بەتایبەتی نوێنەرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان لە نامەکەدا خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە بانگهێشت نەکردنی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەربڕیوە و سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان بۆ شەپۆلی جێبەجێ‌کردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕاکێشاوە.

لەم نامەیەدا نووسراوە: «کۆماری ئیسلامی لە دوای سەرکوتکردنی شۆڕشی ژینا لە شەقامەکان، لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان لە سایەی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهانیدا بەردەوام خەریکی کوشتن و بڕینی خەڵکە. دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کردەوە هەڵوێستی جددی و ڕوونی هەبێت و ڕاشکاوانە و لێبڕاوانە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵوێستە دەربڕێت. دووهەم؛ ئێمەی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان کە زۆربەمان منداڵەکانمان لەلایەن سوپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە کوژراون، داواکارین کە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دژکردەوەی جیددییان بەرانبەر بەم تیرۆریزمە دەوڵەتییەوە هەبێت.»

لە کۆتایی نامەکەشدا سەبارەت بە جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد گوتراوە: «کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەندکراوی دیکەی بە تۆمەتی چەواشەکارانەی هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل کوشتووە کە حەوت کەسیان بەندکراوی سیاسیی کورد بوون؛ تەنانەت تەرمی بێ گیانی ئەو ئازیزانەشمانی پێ نەدراوەتەوە. دەبێت لەوە زیاتر چیی دیکە بکرێت تاکوو جیهانی دیموکراسی وەک ئێمەی بنەماڵەی یەکگرتووی دادخوازەکان بەرانبەر ئەم سیستەمە خوێنڕێژ و خوێنمژە بوەستێتەوە؟».

شەستەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان کۆتایی هات. کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا بۆ ئەو کۆنفرانسه بانگهێشت نەکرابوون.

ناساندنی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وەک تیرۆریست، گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی و پچڕانی پێوەندی ئابووری و دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە پرسگەلێک بوون کە لەم کۆنفرانسەدا هاتنە ئاراوە.

مەسیح عەلینجاد، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی، لە دووهەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و لە میانەی کۆبوونەوەی وتاردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئاڵمان، ڕەخنەی لە ئاسایی‌کردنەوە پەیوەندی وڵاتانی ئورووپایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گرت و داوای ئەوەی کرد کە سپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆریستی ولاتانی ڕۆژئاوایی.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

لە ماوەی یەک ساڵدا ١٦٦ مەسیحی لە ئێران دەستبەسەر کراون

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە ماوەی یەک ساڵدا ١٦٦ مەسیحی لە ئێران دەستبەسەر کراون