ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیاندا بە نیسبەت زیادبوونی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێکهاتەی ئایینی مەسیحی هۆشداریان داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆڕتە کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی بڵاوبووەتەوە، لە ساڵی ڕابردوودای زایینیدا ١٦٦ مەسیحی لە ئێران دەستبەسەر کراون، لە کاتێکدا ژمارەی مەسیحییەکانی گیراو لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٣٤ کەس بووە.
ڕێکخراوی "مادەی ١٨" و سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مەسیحی بە ناوەکانی "ئێمئێیسی"، "دەرگا کراوەکان" و "هاوپەیمانی جیهانی مەسیحی" ڕاپۆڕتەکەیان بڵاوکردووە و تەیدا بە وردەکاری سەبارەت بە گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران، لە دژی مەسیحییەکان لە ئێران شیکردنەوەیان کردووە.
ئەم ڕێکخراوانە دەڵێن، دەستگیرکردنی مەسیحییەکان لە ساڵی ڕابردوودا بە شەپۆلێکی فراوان لە ناوەڕاستی ساڵەوە دەستیپێکردووە. پێش مانگی ژوئەن تەنیا ژمارەیەکی کەم لە مەسیحییەکان لە ئێران دەستبەسەر کرابوون، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی زایینیدا، ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە زیاتر لە سەد کەس.
دەگوترێت کە ڕێکخراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی تاران، بە تایبەتیی ئەو کەسانە بە ئامانج دەگرن "کتێبی پیرۆز"یان دابەش کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ١٧ کەس لەو نوێمەسیحییانەی لە هاویندا گیراون، سزای سێ تا پێنج ساڵ زیندانی یان سزای وەک غەرامە، قامچی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو چوار رێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن دەستبەجێ و بە بێ مەرج ئەو کەسانە ئازاد بکات.
بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایینی مەسیحی یەکێکە لەو سێ کەمایەتییە ئایینییە دانپێدانراوەکان. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەو هاووڵاتییە موسڵمانانە (یان بنەماڵە موسڵمان)ی کە دەکات کە ئیسلام بەجێدەهێڵن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە