سەرچاوە ئاگادارەکانی "ئێرانوایەر" لە مهاباد دەڵێن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕێگای لە مامۆستا "نەجمەدین خزری"، پێشنوێژ، خەتیب و مەلای "مزگەوتی ئیمام شافعی"ی مهاباد گرتووە بۆ ئەوەی نەچێتە نێو ئەم مزگەوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزدیک لە هەیئەت ئۆمەنای مزگەوتی ئیمام شافعیی مهاباد، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئەمڕۆ هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ ڕێگەی نەداوە مامۆستا نەجمەدین خزری بۆ نوێژی جەماعت بچێتە نێو مزگەوتەوە.
ئەو دەڵێت ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد هەینیی ڕابردوویش لە ڕێگەی پێوەندییەکی تێلێفۆنییەوە لەگەڵ مامۆستا نەجمەدین خزری، هەڕەشەیان لێکردبوو ە کە ئەگەر لە نوێژی جەماعەتدا بەشداری بکات و سوور بێت لەسەر پێگەکەی خۆی لە مزگەوتی ئیمام شافعیدا دۆسیەی ساختە بە دژی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی ساز دەکەن.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەیئەتی ئۆمەنای مزگەوتی ئیمام شافعی چوارشەمەی ڕابردوو ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لە ناڕەزایەتیدا بە گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دژی مامۆستا نەجمەدین خزری بۆ وەلانان و دوورخستنەوەی لە مزگەوتی ئیمام شافعی، سەردانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتیەیان کردبوو بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات لە وڵام بە ناڕەزایەتییەکەیاندا وتوویەتی بۆخۆیان لە جێگای مامۆستا خزری کەسێکی دڵخواز و جێی ڕەزامەندیی خۆیان لەو مزگەوتەدا دادەنێن.
ئەو هەر لەم بارەوە زیادی کرد: "هەیئەتی ئۆمەنای مزگەوتی ئیمام شافعی لە کاتی وتووێژ لەگەڵ کەسێک بە ناوی "فەیزی"دا، کە خۆی وەک بەرپرسی کاروباری ئایینیی ئەهلی سونەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد ناساندووە، وتوویانە کە هەیئەتی ئۆمەنا مافی خۆیەتی مامۆستایەکیتر لە جێگای مامۆستا نەجمەدین خزری هەڵببژێرن بەڵام فەیزی بە زمانێکی هەڕەشەئامێز بە هەیئەتی ئۆمەنای ڕاگەیاندووە، ئەگەر سەرپیچی بکەن، ئەوانیش تووشی کێشە دەکەن."
ئەم سەرچاوەی نزیک لە هەیئەتی ئۆمەنای مزگەوتی ئیمام شافعیی مهاباد لە پێوەندیدا بە هۆکاری زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر مامۆستا نەجمەدین خزری و لابردنی لە مزگەوت بە ئێرانوایەر دەڵێت: "مامۆستا نەجمەدین خزری لە ڕووی فیکرییەوە زانایەکی ئایینیی سەربەخۆ و لە ڕووی کۆمەڵایەتییشەوە مرۆڤێکی هەرە خۆشناو، خەڵکی و خۆشەویستە لە ناو خەڵکی مهاباددا کە لە خوتبەکانی خۆیدا باسی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و بارودۆخی نالەباری ئابووری و بژێویی خەڵک لە ئێستادا دەکات. پێدەچێت ناوەندە ئەمنییتەییەکان بابەتی خوتبەکانی مامۆستا، سەربەخۆیی فیکری و خۆشەویستییە کۆمەڵایەتییەکەی لەناو خەڵکی مهابادیان پێقبووڵ نەکرابێت."
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد بە دژی مامۆستا نەجمەدین خزری لانیکەم چوار ساڵە درێژەی هەیە: "مامۆستا خزری لە ساڵی ١٣٩٦دا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد بانگهێشت کرابوو. هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەوەندەیان لە مامۆستا دابوو کە دوای هاتنەدەرەوەی لە بینای ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ مزگەوتی ئیمام شافعی لەسەر خۆی چووە و بێهۆش کەوتووە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە