close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

ناڕوونی چارەنووسی سێ چالاکی ئایینی کوردی سوننە

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان
جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان

سێ چالاکڤانی ئایینی کوردی سوننە و زیندانی ئیدئۆلۆژیکی پێشوو بە ناوەکانی جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان لە دوای دەستگیرکردنیان لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە لە مانگی گلاوێژی ١٤٠١، بێسەروشوێن کراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەمشید ئەحمەدی و ئەفشین ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١، لەلایان هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. شەهرام عیبادیان، هاوسەری خوشکی ئەو دوو چالاکە ئایینییە ڕۆژێک دواتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، لە کاتێکدا کە بە مەبەستی بەدواداچوونی بارودۆخەکەیان چووەتە زیندانی ناوەندیی سنە، لەلایەن هێزانێک بە جلوبەرگی ئاساییەوە دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٩ مانگ بەسەر دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ئەو سێ چالاکە ئایینییە، سەرەڕای لێپرسینەوە و بەدواداچوونی دووبارەی ئەو بنەماڵەیە، دامودەزگاکانی ئەمنی و دادوەری گوتویانە بێ ئاگان لە دەستگیرکردن و چارەنووسیان، تەنانەت بنەماڵەکانیان لەژێر گووشار هاویشتووە کە سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەکانیان هیچ هەواڵیک بڵاو نەکەنەوە.

جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان پێشتر چەندین جار بەهۆی چالاکییە ئاینییەکانیان لەلایان هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و چەند مانگێک لە دەستبەسەرگەکان و زیندانەکاندا ماونەتەوە. لە دوایین حاڵەتدا، شەهرام عیبادیان سەرەتای ساڵی ١٤٠١ لە شاری سنە دەستبەسەر و پاش ٢ مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە. ناوبراو دوای ٣ مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

سیاسەت

هۆشداریی ئیسرائیل سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هێرشی ئێران

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هۆشداریی ئیسرائیل سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هێرشی ئێران