close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

لە بۆکان هێرشکرایە سەر ماڵی سێ ئەندامی "مەکتەب قورئان"

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "مەحیەدین محەممەدزادە"، "کەریم نەورۆزی" و "فارووق حسەینی" سێ چالاکی ئایینیی کورد
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "مەحیەدین محەممەدزادە"، "کەریم نەورۆزی" و "فارووق حسەینی" سێ چالاکی ئایینیی کورد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد بە ناوەکانی "مەحیەدین محەممەدزادە"، "کەریم نەورۆزی" و "فارووق حسەینی" و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا.

مەکتەب قورئان لە کاناڵی تێلێگرامی خۆی و لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای «نمایشی ترساندن و تۆقاندن»ـەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سێ ئەندامی ئەم گرووپە لە شاری بۆکان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی مەحیەدین محەممەدزادە، بەرنوێژی گوندی «نۆبار»ی بۆکان و کەریم نەورۆزی، ئەندامێکی دیکەی مەکتەب قورئان لە شاری بۆکان و دوای پشکنینی ماڵەکانیان، دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک نامیلکە، کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا.

بەپێیی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە درێژەی ئەم گوشارانەدا، هێزە ئەمنییەکان بە ناوی "ژمارەهەڵگری کۆنتووری گاز"ـەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی فارووق حسەینی کە ئەندامێکی دیکەی مەکتەب قورئانە لە شاری بۆکاندا و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی یاساییان هەبێ، قفڵی کانتۆرەکانیان شکاندووە و جیا لە پشکنینی ماڵەکە، پەنایان بردووەتە بەر ترساندن و تۆقاندنی ئەندامانی بنەماڵە و بەتایبەت منداڵانی ئەم هاووڵاتییە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مامۆستا محەممەد خزرنژاد، لە مامۆستایانی ئایینیی کوردستان کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو، دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکانی ئایینیی ئەم شارە و شارەکانی تری کوردستان زیاد کردووە."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەندکراوان

ئیبراهیم رەسووڵپوور سزای یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
ئیبراهیم رەسووڵپوور سزای یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا