بنکەی هەواڵی ئیمتداد وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ "عەلی شەریفزادەی ئەردەکانی"، پارێزەری "ماشاڵڵا کەرەمی"، باوکی "محەممەد مێهدیکرمی" لە خۆپیشاندەرە لەسێدراە دراوەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیانی ئازادی" کردووە و گوتویەتی کە هاوژینی ماشاڵڵا کەرەمی باری دەرونی باش نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارێزەرانی دۆسیەی ماشاڵڵا کەرەمی هەر بەو هۆکارە، لە دادنامەیەکدا داوایان لە بەرپرسانی قەزایی پارێزگای ئەلبۆرز کردووە کە ناوبراو بە دانانی کەفالەت ئازاد بکات.
عەلی شەریفزادە ئەردەکانی، یاساناس و پارێزەر، لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ "ئێمتداد" پشتڕاستی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ هاوکارەکەی شەهلا ئەوجی، پارێزەری ماشاڵڵا کەرەمییان قبوڵکردووە کە زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژە دەستبەسەرە.
ناو براو بە ئاماژەدان بەوەیکە لەم دواییانە سەردانی ماشاڵڵا کەرەمی کردووە، گوتویەتی: «ئەو بە گشتی لە دۆخێکی باشدا بوو، بەڵام خەم و پەژارەی دوورکەوتنەوە لە منداڵەکەی و خێزانەکەی و کۆمەڵگا پڕوژاندبووی».
ئەو پارێزەرە دەشڵێت کە "مونیژە" هاوسەری ماشاڵڵا کەرەمی، "حاڵی دەرونی باش نییە، لەلایەک کوڕەکەی لەدەست چووە و لەلایەکیش هاوسەرەکەی لە زیندانە".
"ماشەڵڵا کەرەمی"، باوکی "محەمەدمێهدی کەرەمی"، گەنجێکی ناڕازی که لە سێدارە درا، پاش تێپەڕ بوونی ٢٠٠ ڕۆژ دەستگیریی، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندی شاری کەرەج لە دۆخێکی هەڵپەسێراو دایە.
ئەم باوکە دادخوازە لە بەرواری ۳۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۲، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە کەرەج دەستگیر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گوازرایەوە. ماشەڵا کەرەمی لە کاتی دەستگیرییەکەیدا لە بەرواری ٦ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەج زیندانی بوو و دوا بە دوای ئەوە، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندەی ئەم شارە.
ماشەڵڵا کەرەمی، دستفرۆشێکە کە کوڕەکەی محەمەدمێهدی کەرەمی لە بەرواری ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە دۆسیەی کوژرانی "ڕوحوڵا عەجەمیان"، لە ڕێوڕەسمی چلەی "حەدیس نەجەفی" لەسێدارەدرا.
محەمەدمێهدی کەرەمی و "محەمەد حوسەینی" دوو کەس لەو ١٥ تۆمەتبارەی ئەم دۆسیەیە بوون کە لە پڕۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێ لە کاتی دەستگیریی و لێکۆڵینەوەدا، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو و بە خێرایی سزاکەیان جێبەجێ کرا.
ماشەڵڵا کەرەمی کە لە دوای لەسێدارەدانی کوڕەکەی چەند وێنەیەکی خۆیی لە سەر مەزارەکەی ئەو و محەمەد حوسەینی، ناڕازییەکی لەسێدارەدراوی دیکە، بڵاو کردەوە، لە ناو خەڵکدا بوو بە یەکێک لە هێما دادخوازییەکان لە داوی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١دا.
وێنەی ئەو لەگەڵ "ئەمجەد ئەمینی"، باوکی دادخوازی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" لە نەورۆزی ١٤٠٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، شەپۆلێکی هاودڵی و هاوڕێیەتی لێکەوتەوە. ئەم دوو باوکە دادخوازە بە نیشانەی یەکێتیی و یەکگرتوویی دەستی یەکیان گرتبوو.
یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانی ماشەڵڵا کەرەمی، بڵاو کردنەوەی خواردن بە ناو گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە لە ناو خەڵکدا بوو.
دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لە دۆسیەی مەرگی ڕوحوڵا عەجەمیان لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، محەمەدمێهدی کەرەمی و ٢٠ کەسی دیکەیان دەستگیر کرد. دوای ماوەیەک لەسێدارەدرا لە حاڵێکدا ئەم دۆسیەیە ١٥ تۆمەتباری هەیە و سزای قورس بە سەر گشتیاندا سەپاوە کە پشکی محەمەدمێهدی کەرەمی و محەمەد حوسەینی لەسێدارەدان بوو
.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە