close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

لەناوبردنی " زیاتر لە ٣٠ گۆڕ" لە گۆڕستانی بەهاییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لە درێژەی گوشارەکانی سەر هاووڵاتیانی بەهایی و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی هاووڵاتی‌بوونیان لە ماوەی تەمەنیاندا، دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٣٠ گۆڕیان لە "گوڵستانی جاوید" کە گۆڕستانی بەهاییەکانه تێکداوە
لە درێژەی گوشارەکانی سەر هاووڵاتیانی بەهایی و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی هاووڵاتی‌بوونیان لە ماوەی تەمەنیاندا، دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٣٠ گۆڕیان لە "گوڵستانی جاوید" کە گۆڕستانی بەهاییەکانه تێکداوە

بەپێی بەیاننامەیەک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهاییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە درێژەی گوشارەکانی سەر هاووڵاتیانی بەهایی و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی هاووڵاتی‌بوونیان لە ماوەی تەمەنیاندا، دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٣٠ گۆڕیان لە "گوڵستانی جاوید" کە گۆڕستانی بەهاییەکانه تێکداوە.

لەم بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی سێ‌شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "بەرپرسان ناو و نیشانی سەر گۆڕەکانیان لابردووە و بە بارهەڵگر و بۆلدۆزەر تەختیان کردوونە بۆ ئەوەی شێوەی گۆڕ نەدەن".

ئەو گۆڕە وێرانبووانەی کە لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیان پێکراوە لە بەشێکی خاوەران بوونە کە کۆماری ئیسلامی تەرمی لەسێدارە دراوانی سیاسی دەیەی ٦٠ی بە نهێنی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بە خاک سپاردووە.

لە بەیاننامەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا باس لەوە کراوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گۆڕەکانیان بە جۆرێک لە ناو بردووە کە وا دیارە هیچ گۆڕێک لەم شوێنەدا نەبووە.

"سیمین فەهەندێژ"، نوێنەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهایی لە بارەگای ژێنێڤ ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بە ئاماژەدان بە خەم و پەژارەی بنەماڵە بەهاییەکان کە لەم دوایی‌یانەدا ئازیزانیان لەدەست داوە، وتی: "دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئازارێکی توند و نوێ بەسەریان دادەسەپێنێ کە لەڕادەبەدەربوونی ڕەفتاری نامرۆڤانەی ئەوان نیشان دەدات.

خاتوو فەهەندێژ ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە گۆڕە وێرانبووەکان، گۆڕی ئەو کەسانەن کە چەند مانگێک یان تەنانەت "چەند حەفتەیەک لەمەوبەر" بە خاک سپێردراون.

ئازاری سیستماتیکی هاووڵاتیانی بەهایی لە ماوەی چووار دەیە دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ هەروەها بەردەوام بووە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ ئەم ئازارانە چڕتربوونەتەوە و تەنانەت ئەو هاووڵاتییە بەهاییانەی کۆچی دواییشان کردۆ لەم ئازارانە بێبەش نەکراون.

ناچارکردنی هاووڵاتیانی بەهایی بۆ ناشتنی مردووەکانیان لە گۆڕە هەڵکەندراوەکانی پەراوێزی خاوەران، سەرەڕای دژایەتی بنەماڵەکانی بەهایی و بنەماڵەکانی دادخوازی خاوەران بەشێک لەم ئازارە سیستماتیکەیە.

بە گوتەی کۆمەڵگەی بەهاییەکان، سەرەڕای ئەوەی کە زەوی گۆڕستانی بەهاییەکانی تاران هی ئەم کۆمەڵگەیەیە، ئەفسەرێکی وەزارەتی ئیتلاعات کە خۆی بە "مەسعوود مۆمەنی" دەناسێنێت، بۆ ناشتنی بەهاییەکان لە زەوی ئەم گۆڕستانەدا داوای "پارەیەکی لە ڕادەبەدەر"ی کردووە.

هەر لەم بارەوە، "شادی شەهیدزادە"، "مەنسوور ئەمینی"، "وەلییوڵڵا قەدەمیان" و "عەتاءوڵڵا زەفەر" هاووڵاتیانی بەهایی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە پێوەندی لەگەڵ ئەم گۆڕستانەدا دەستبەسەر کران.

لقی بیست و شەشی دادگای ئینقلابی تاران، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، هەرکام لەو چووار کەسەی بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرد و لە ئێستادا خەریکی بەسەر بردنی سەردەمی حوکمەکانیانن.

سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، خولێکی نوێی سەرکوتی هاووڵاتیانی بەهایی هاوشانی هاووڵاتیانی دیکەی ئێرانی بەدواوە بووە. دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی بەهایی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران، پلۆمی کار و کاسبی و تەنانەت پارکینگی شەخسی ماڵی بەشێک لە بەهاییەکان، ڕێگریکردن لە ناشتنی کۆچکردوانی بەهاییەکان لە شوێنی دیاریکراوی بنەماڵەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی بەهایی لە شار و گوندەکانی ئێران، لەم ماوەیەدا چڕتر بووەتەوە.

گۆڕستانی پێشووی بەهاییەکانی تاران لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشدا بە تەواوی وێران بوو و بینای ئێستای فەرهەنگسەرای خاوەران لەسەر زەوی ئەم گۆڕستانە دروست کرا.

کۆماری ئیسلامی، ئایینی بەهایی بە فەرمی ناناسێت و دەسەڵاتدارانی قەزایی چەندین جار بەهاییەکانیان بە "سیخوڕ و دوژمن" ناوبردووە و حوکمی لەسێدارەدان، گرتن، زیندانی، بێبەشکردن لە خوێندن و کار و کاسبی لە دژی ئەوان دەرکردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

چارەنووسی چوار هاووڵاتی کورد لە دەستبەسەرگەکانی حکومەتدا ناڕوونە

۱۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چارەنووسی چوار هاووڵاتی کورد لە دەستبەسەرگەکانی حکومەتدا ناڕوونە