دوای تێپەڕ بوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیریی شەش هاولاتیی بەهایی لە هەمەدان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی ئەم هاولاتییە بەهایانە و بارودۆخیان لە زینداندا لە بەر دەستدا نییە.
لەم بارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێران وایەر"ی وت: "ئەم شەش ژنە بەهاییە دەستگیر کراوە تەنیا لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرییەکەیاندا، پێوەندییەکی کورتی تێلێفۆنیان لەگەڵ بنەمالەکەیاندا هەبووە و دوای ئەمە چیتر پێوەندیان نەگرتۆتەوە. بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان لە ناوەندە دادوەری و ئەمنییەتییەکانیش هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و وڵامێکی ڕوونیان لە لایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە پێ نەدراوەتەوە."
ناوی ئەم شەش هاوڵاتییە بەهاییە بریتین لە زەڕین دوخت ئەحەدزادە، عاتفە زاهیدی، نوورا ئەیووبی، فەریدە ئەیووبی، نێدا موحێبی و ژاڵە ڕەزایی.
شایانی باسە کە سەر لە بەیانیی ڕۆژی سێ شەمە ١٦ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنییەتییەکان لە ئۆپێراسیۆنێکی بەرین و هەماهەنگدا هێرشیان کردە سەر ماڵی بیست هاوڵاتیی بەهایی لە شاری هەمەدان و دوای پشکنینی ماڵەکانیان، شەش هاوڵاتیی بەهاییان دەستگیر کرد.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵگای جیهانیی بەهایی باسی لە دەستگیریی ١٩ هاوڵاتیی بەهایی لە ڕۆژی سێشەمە ١٦ی خەزەڵوەر١٤٠٢ لە شارەکانی هەمدان و کەرەج کردووە.
شوێنکەوتوانی ئایینی بەهایی گەورەترین کەمایەتیی ئایینین لە ئێراندا. بەپێی سەرچاوەکانی کۆمەڵگای جیهانیی بەهایی زیاتر لە سێسەت هەزار بەهایی لە وڵاتی ئێراندا دەژین بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا ئایینەکانی کریستیان، جوو و زەرتوشتی بە فەرمیی دەناسێت. بە فەرمی نەناسینی ئایینی بەهایی لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران مافەکانی هاوڵاتیانی بەهایی بە درێژایی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک پێشێل بکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە