close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

سامان یاسین ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد کرا

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد لە شاری ڕەیی تاران کراوە
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد لە شاری ڕەیی تاران کراوە

سامان یاسین ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد کراسامان یاسین، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا کە لە ساڵ و نیوێک لەمەوپێشەوە دەستبەسەر کراوە، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد لە شاری ڕەیی تاران کراوە.

ئەم هومەرمەندە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١دا بە فەرمانی دادوەر سەڵەواتی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە ڕەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە کرابوو و دوای چەند ڕۆژ خەواندنی زۆرەملێ، سەرلەنوێ گەڕێنرابوویەوە بۆ زیندان. ئەم زیندانییە سیاسییە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی دەنگیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە دوایین بارودۆخی لە زینداندا، بە شێوەی زۆرەملێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی کرابوو.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چەند ڕۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی نامە سەرئاوەڵاکەی بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهەم جار ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد کراوە. سامان یاسین لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە.

گواستنەوەی دووبارەی سامان یاسین بۆ نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی (ئەمین‌ئاباد) لە کاتێکدایە کە خۆی پێشتر لە فایلێکی دەنگیدا کە لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو کرابووەوە، سەبارەت بە خەواندنی زۆرەملێی لەم نەخۆشخانەیەدا وتبووی: «دوای گواستنەوەم بۆ نەخۆشخانەی ئەمین‌ئاباد، چەند سەرباز و فەرمانبەرێکی زیندان بە زۆر بە تەختی نەخۆشخانەکەیانەوە بەستم، دەستەکانم بە کەلەبچە و قاچەکانم بە پێبەند، دەرزییەکیان لێ دام، لە قۆڵیان دام، کە تا ٢٤ کاتژمێر بێهۆش کەوتم».

ئەم هونەرمەندە زیندانییە کە لە کاتی لێپرسینەوەکان و لەژێر ئەشکەنجەدا کونەلووتی لای چەپی هەڵدڕاوە، تا ئێستا لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشکی بێبەش کراوە.

سامان یاسین حەفتەی ڕابردوو لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، وێرای ئاماژەدان بە ١٨ مانگ مانەوە لە دۆخی هەڵپەسێردراوی لە زیندانەکانی تاران و کەرەجدا و بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی، نووسیبووی: «من سامان یاسین ١٨ مانگە لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو و لە نێوان زیندانەکانی تاران و کەرەجدا جێگۆڕکێم پێ دەکرێت و بەبێ هیچ بەڵگە و هۆکارێک توندی زیندان کراوم. لەم ١٨ مانگەدا چەندین جار کاتی دادگاییکردنم بۆ دیاری کراوە بەڵام بەڕێوە نەچووە و هەڵوەشاوەتەوە. تا ئێستایش بە دەست کێشەی ڕۆحی و دەروونی و جەستەییەوە دەناڵێنم و بەرپرسانی بێکەڵک و بێتوانا تەنانەت نەیانتوانیوە ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیشم بکەن».

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژی ڕەپی خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەوپەڕی توندوتیژیدا دەستبەسەر کرا. ئەم هونەرمەندە دوای دەستبەسەرکران سەرەتا برایە دادسەرای ئەمنییەتی ناو زیندانی ئێڤین و پاشان ڕەوانەی زیندانەکانی فەشافوویە و ئێڤین کرا.

هەواڵنێرییە دەوڵەتییەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا هەواڵی بەڕێوەچوونی دادگای چەند خۆپیشاندەرێکی دەستبەسەرکراویان بڵاو کردەوە کە ناوی سامان یاسین (سەیدی)یشی تێدا بوو. هەر لەم ڕۆژەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە دانپیانانە زۆرەملێیەکانی ئەم گۆرانیبێژە لە ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا بڵاو کرایەوە و وترا کە تۆمەتی «موحارەبە» و «پیلانگێڕی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە.

حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد دەر کرا و لە زیندانی ئێڤیندا پێی ڕاگەیەنرا. لە سەرەتای بەفرانباری ١٤٠١دا دیوانی باڵای ئێران دوای لێکۆڵینەوە لە داواکاریی تێهەڵچوونەوەی سامان یاسین، بە هۆی ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانەوە حوکمەکەی هەڵوەشاندەوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی دووبارە هەناردیە بەردەم دادگای یەکەم کە حوکمەکەی دەرکردووە. لە بەرگەی تۆمارکردنی بارودۆخی ئەم زیندانییە سیاسییەدا کە لە زیندان پێی ڕاگەیەنراوە، تۆمەتی «پیلانگێری بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات» و «تێکدانی ئارامی و هێمنایەتیی گشتی» وەک تۆمەتەکانی ڕاگەیەنراوە.

سامان یاسین پاش دەستبەسەربوون چەندەها جار بە قورسی ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی دراوە. بەندکران لە ژووری تاکەکەسیدا، بەندکران لە ژوورێکدا کە بە ساردخانە ناسراوە، لێدان و ئەشکەنجەدانی قورس، ڕۆکردنی قەڵەم بە کونەلووتی چەپیدا و هەڵدانە خوارەوە لە پلەکانەکانی بەندی ٢٤١ـەوە لەو ئەشکەنجانەن کە لەم ماوەیەدا لەسەر ئەم هونەرمەندە کوردە جێبەجێ کراوە و سامان لە ئەنجامی ئەم ئەشکەنجانەدا ناچار کراوە لە بەردەم کامێرادا ددان بە تاوانباربوونی خۆیدا بنێت.

هەروەها تا ئێستا چەندین جار وەک ناڕەزایی لە ئاست دۆخی قورسی مانەوەی لە زینداندا و نادیارمانەوەی دۆسیەکەی، مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١دا بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دۆخی قورسی راگیران لە هۆڵی ٣١ی بەندی ١٠ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجدا، لە ڕێگای هەڵدانی ژمارەیەکی زۆری حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو کە دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان و باشبوونەوەی ڕێژەیی تەندروستی، ڕەوانەی بەندی سیاسیی ئەم زیندانە کرا.

سامان یاسین لە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا بە دەستووری دادوەر سەڵەواتی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی (ئەمین ئاباد) لە شاری ڕەی کرا و دوای ٤ ڕۆژ خەواندنی ئیجباری لەم نەخۆشخانەیەدا، گەڕێنرایەوە بۆ زیندان. خەواندنی زۆرەملێی ئەم زیندانییە سیاسییە لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین ئابادی شاری ڕەی دوای ئەوە ڕووی دابوو کە فایلێکی دەنگیی ئەم هونەرمەندە کوردە سەبارەت بە دوایین بارودۆخی لە زینداندا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.

تا ئێستا چەندین جار بەرواری دیاریکراو بۆ دادگاییکردنی سامان یاسین بە هۆکاری جیاواز هەڵوەشاوەتەوە. لە دوایین جاردا و پاش ئەوەی کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢دا کۆبوونەوەی دادگا لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی بە هۆی ئامادەنەبوونی پارێزەری دانراوی دادگاوە بەڕێوە نەچوو، سامان وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست هەڵوەشانەوەی چەندبارەی کۆبوونەوەکانی دادگادا و بە تووڕەییەوە سەری بە دیوارێکدا کێشا کە بووە هۆی برینداربوونی جیدی و قورسی.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

لەناوبردنی " زیاتر لە ٣٠ گۆڕ" لە گۆڕستانی بەهاییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لەناوبردنی " زیاتر لە ٣٠ گۆڕ" لە گۆڕستانی بەهاییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە