لە درێژەی ئازاردان و سەرکوتی شوێن کەوتووانی ئایینی بەهایی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پاڕکینگی ماڵی چووار هاووڵاتی بەهایی لە شاری ڕەفسەنجانی ئیسفەهان پلۆم کران.
بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی بڕیاری دادوەر، پارکینگی ماڵی چووار هاووڵاتی بەهایی لە شاری ڕەفسەنجانی ئیسفەهان پلۆم کردووە.
دەگوترێت کە ماڵەکان هی چووار هاووڵاتی بە ناوەکانی "سیروس پایەندە"، "قودرەتوڵڵا نەعیمی"، "عەلی عیمادی" و "ئیرەج پایەندە"بوونه.
هەروەها دەگوترێت کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی چوون بۆ ماڵی قودرەتوڵڵا نەعیمی، وێنەیان لە ماڵ و حاڵی ئەو هاووڵاتییە گرتووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم چووار هاووڵاتییە بەهاییە لە دوو حەفتەی ڕابردوودا بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک وەڵامێکی نەداونەتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەو چووار هاووڵاتییە، دووای ئەوەی هیزە ئەمنییەکانی ئیسفەهان لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا شوێنی سنفی ٢٥ هاووڵاتی بەهاییان داخست، بێ کار ببوون و بە مەجبوری حەوشە و پارکینگی ماڵیان کردبوو بە شوێنی ئیش کردن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە