close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

کۆبوونەوەی خۆپاراستنی دووایی پانزە هاووڵاتی بەهایی لە قایمشار بەڕێوەچوو

۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆبوونەوەکانی خۆپاراستنی پانزە شارۆمەندی بەهایی لە لقی شەشی دادسەرای قایمشار بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەکانی خۆپاراستنی پانزە شارۆمەندی بەهایی لە لقی شەشی دادسەرای قایمشار بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەکانی خۆپاراستنی پانزە شارۆمەندی بەهایی لە لقی شەشی دادسەرای قایمشار بەڕێوەچوو. ئەم شارۆمەندانە بە چالاکی پەروەردەیی و بانگەشەی دژ یا تێکدەرانە دژ بە شەریعەتی ئیسلام تۆمەتبار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕێبەندان، سیستمی سەنا، پانزە کەس لە بەهایییەکانی خەڵکی مازەندەرانی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم تۆمەتە و خۆپاراستنی کۆتایی بۆ لقی شەشی دادگای لێکۆڵینەوەی قایمشار بانگهێشت کردووە.

دانیشتنی دادگای خۆپاراستنی ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی جیا لەیەک لە ۱۷ تا ۲۹ی ڕێبەندان لە دادسەرای قایمشار بەڕێوەچوو و لێکۆڵەری ئەو کەسانەی کە ئاماژەیان پێکراوە بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتی ئیدارەی ئیتلاعات، بە ئەنجام‌دانی چالاکی پەروەردەیی و بانگەشەی دژ یا تێکدەرانە دژ بە شەریعەتی ئیسلام لەڕێگای بەکارهێنانی شێوازەکانی کۆنتڕۆڵی دەروون و میشک لە چوارچێوەی بەهاییەت تۆمەتبار کران.

ناوی ئەم هاووڵاتییە بەهایییانە بریتین لە:

سۆهراب لەقایی، زەهرا گولابیان، فەوائید لەقایی، ئاناهیتا کوشکباغی، وەنەوشە ئەسەدیان، سۆهەیل حەقدووست، ڕاکوئێل عەتائیان، شیرین کەسیری، مێلۆدی سەمیمی، نەسیم سەمیمی، فارس فەنائیان، حووسێن فەنائیان، ئیمیلیا فەنائیان، هومەن تائف، کیومەرس ئەکبەری.

بەهایییە بانگهێشت‌کراوەکان لە مافی هەبوونی پارێزەری دڵخواز بێبەش بوون، بەوان گوترابوو لەبەر ئەوەی دۆسیەکەیان ئەمنییە، بە پێی تێبینی ماددەی ۴۸ تەنیا دەتوانن ئەو پارێزەرانە هەڵبژێرن کە لەلایان دەسەڵاتی دادەوە بۆیان دیاری دەکرێت.

هەر بەو هۆیەشەوە هەر پانزە کەسیان بەبێ پارێزەر و زانیاری لەسەر ناوەرۆکی دۆسیەکە لە کۆبوونەوەی خۆپاراستن ئامادەبوون و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەر یەکەیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم پانزە شارۆمەندە بەهایییە لە ڕێککەوتی ۲۴ی ڕەزبەر، لە ماڵەکانی سۆهەیل حەقدووست و حووسێن فەنائیان میوان بوونە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر. دوای ماوەیەک، ئیدارەی ئیتلاعات دۆسیەی لە دژی هەموویان کردەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی حەوت چالاکی مەدەنی ئازەربایجانی

۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی حەوت چالاکی مەدەنی ئازەربایجانی