close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

هەڕەشەی سپا لەو چالاکڤانانەی کە هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە

۱۰ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەڕەشەی سپا لەو چالاکڤانانەی کە هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێگای هەندێ سەرچاوەوە لە ناوخۆی ئێرانەوە گەیشتوون، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران پەیوەندییان بە بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنییەوە کردووە و هەڕەشەیان لێکردوونە. ئەو چالاکانە پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی و مەجلیسی شارەزایان ئێراندا ناکەن.

بەپێی ئەو هەواڵانە، داوا لەو کەسانە کراوە کە "ئاڵای کۆماری ئیسلامی" لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکەنەوە و ڕابگەیەنن کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

سبەی ١١ی ڕەشەمە هەڵبژاردنی مجلسی شورای ئیسلامی و مەجلیسی شارەزایان، هەر بۆیە گوشار بۆ سەر ئەو کەسانەی کە هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە، گەیشتووەتە لوتکە.

پێشەوەش لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمە، فەرماندەی پۆلیسی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی، پشتراستی کردەوە کە لەو پارێزگایە ٥٠ "هەڵسوڕێنەری مەجازی" بە تاوانی "هاندانی خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردندا" دەستبەسەر کراون.

ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڕووبەڕووی بایکۆتی بەربڵاوی حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکان بووەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

زیاتربوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی عارف نادری

۱۰ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیاتربوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی عارف نادری