ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤی سویسرا، درێژکردنەوەی ئەرکی لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانی ڕاگەیاند.
ئەو هەواڵە ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣بەشێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرا.
هەروەها ئەم ئەنجومەنە لە پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەدا، ڕەزامەندی خۆی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە سەرکوتکردنی ناڕازییان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەربڕی.
ڕەشنووسی بڕیارنامەی درێژکردنەوەی ئەرکی لیژنەکە و ڕاپۆرتدەری تایبەت، لەوانەش بە هاوکاری ئەڵمانیا و ئەمریکا، پێشکەش بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە کرا.
٢٤ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەن، دەنگی ئەرێنییان دا بە ئەم بڕیارنامەیە و ٨ وڵات دەنگی نەرێنییان دا و ١٥ وڵاتیش بە دەنگی سپی لەم ئەنجومەنە بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
ئەو وڵاتانەی دژایەتی درێژکردنەوەی ئەرکی ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کاروباری ئێران و لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیان کرد بریتی بوون لە سودان، ڤیێتنام، ئەندۆنەزیا، ئێریترە، ئەلجەزایەر، بۆروندی، چین و کوبا، کە ژمارەیەک لەوان وەک سودان، ئێریترە و چین تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی بەرفراوانی مافی مرۆڤ لە گەلی وڵاتەکەیان. میرنشینە یەکگرتووەکانی عەڕەبی، قەتەر، کۆوەیت، مالیزیا و هیندوستان لە ڕیزی ئەو ١٥ وڵاتە بوون کە دەنگی سپیان دا.
ئەمریکا، فەڕەنسا، ئاڵمانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی بلۆکی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لەم دواییانەدا حکومەتەکانیان لەسەر شانۆی جیهانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەنگیان دا، وەک شیلی و ئاڕژانتین، لە درێژکردنەوەی ئەرکی ڕاپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە کاروبوری ئێران و درێژەدان بە کارەکانی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە دوای کوژرانی مەهسا (ژینا) ئەمینی، پشتگریان کرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە