"شێرڤین حاجیپوور" ئەو گۆرانیبێژە ئێرانییەی کە بە ئاوازی "برای" لە سەردەمی سەرهەڵدانەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا ناوبانگی دەرکرد، بڕیاری دادگا سەبارەت بە دۆسیەکەی خۆی لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا بڵاوکردەوە، کە تەیدا دەردەکەوێت ناوبراو بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوەگێڕی" بەگشتی ٣ ساڵ و ٨ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها ئەم گۆرانیبێژە سزای دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و خوێندنەوەی کتێبی وەک "سیستەمی مافەکانی ژنان لە ئیسلامدا"ی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی حوکمی بەرایی کە بۆ حاجیپوور دەرچووە، ئەو بە تۆمەتی "بانگەشە دژی دەستەڵات" بە هەشت مانگ زیندانی، بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوەگێڕی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای سێ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپاوە.
شێرڤین حاجیپوور دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی "برای" بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" چەندین جار بانگهێشتی دادگا کراوە.
ئەم ئاوازەی شێرڤین لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بە ملیۆنان جار دیترا و بە ناوەرۆکی ڕەخنەیی خۆی سەرنجی کۆمەڵگای بەرەو خۆی ڕاکێشا. پێشوازی لەم ئاوازە تا ڕادەیەک بوو کە لە شەست و پێنجەمین خولی پێشکەشکردنی خەڵاتی "گرێمی" ئاوازی "برای" براوەی خەڵاتی تایبەتی ئاوازی شوێندانەر لەسەر کۆمەڵگەی بردەوە.
دەرکردنی بڕیاری سزاکان دژی شێرڤین حاجیپوور بە دوو تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و خەڵەتاندن و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوەگێڕی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" لە کاتێکدا کە ئەم هونەرمەندە تا پێش بلاوکردنەوەی ئاوازی "برای" هیچ کردەوەیەکی دیکەی ئەنجام نەداوە کە بتوانرێت هاوشێوەی ئەو تۆمەتانەی بەسەردا بسەپێنرێت. کەواتە سپاندنی سزای هاوشێوە لەلایان سیستەمی دادپەروەری هۆکارەکەی تەنها دەتوانێت خوێندنی ئاوازی "برای" بێت.
دەرکردنی حوکمی زیندانی قورس بۆ شێرڤین حاجیپوور لە کاتێکدا کە تووماج ساڵحی، مەهدی یەراحی و سامان یاسین سێ گۆرانیبێژی ناڕازی و کە لایەنگرییان لە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان کردووە، تا ئێستا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە