زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە پەیامێکدا لە زیندانی یەزدەوە داوای لە خەڵکی ئێران کرد لە «هەڵبژاردنەکان»دا بەشداری نەکەن. دەقی پەیامەکەی زەینەب جەلالیان لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە پێی ناوەتە نێو حەڤدەیەم ساڵی بەندکرانەوە و بە درێژایی ئەم ساڵانە لە مافی پشووی کاتی و دەرمانی پزیشکی بێبەش کراوە، لە پەیامەکەیدا وتوویەتی: «من لەبەر ئێوە لە پشت میلەکانی زینداندا دەمێنمەوە و ئێوەیش لەبەر من تەنها یەک ڕۆژ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە و لەم هەڵبژاردنە فۆرمالیتەیەدا بەشداری مەکەن».
دەقی پەیامەکەی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزدەوە بەمشێوەیە:
من زەینەبم! زەینەب جەلالیان، ژنەخەباتگێڕی کورد کە ١٦ ساڵە، نە! با دروستتر بڵێم؛ ١٦ ساڵ و ٤ ڕۆژە لە پشت میلەکانی زیندانەوەم. شازدە ساڵە لەبەر ئازادی و مافی خەڵکی وڵاتەکەم لە پشت میلەکانی زینداندا دەژیم.
پێم خۆشە دوای ١٦ ساڵ دیلبوون تەنها لەبەر ئازادی، داواتان لێ بکەم وەک ساڵانی ڕابردوو نەڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
خەڵکی بەڕێزی ئێران، بەشێکی بچووک لە ئێوە ٤٤ ساڵە دەنگ بەم حکومەتە ستەمکارە دەدەن، بەو هیوایە کە دۆخی ژیانتان باشتر بێت. بەڵام بە داخەوە دەبینین کە دۆخی ژیان هەموو ڕۆژ خراپ و خراپتر دەبێت. لە خراپتربوونی دۆخی ئەم وڵاتەدا هەمووتان بەرپرسیارن. بەرپرسیارن چونکوو بە دەنگدان بەم حکومەتە ستەمکارە تەمەنی ستەمکاران درێژ دەکەنەوە.
من لەبەر ئێوە لە پشت میلەکانی زینداندا دەمێنمەوە و ئێوەیش لەبەر من تەنها یەک ڕۆژ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە و لەم هەڵبژاردنە فۆرمالیتەیەدا بەشداری مەکەن.
ڕێز و خۆشەویستیی فراوانم
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە