ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، زیا نەبەوی و هەستی ئەمیری لە خوێندکارانی زانکۆی عەلامەی تاران، لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەوین، بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ زیندانی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیان لە ساڵی ڕابردوو ئامادە بوون و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کران.
پێشتر زیا نەبەوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) هەواڵی وەرگرتنی ڕاگەیەنراوی دادگای بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دوو حەفتە پێش جەژن و چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند. نەبەوی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕاگەیەنراوەکە نووسیویەتی: "وەک هەمیشە پێیان ڕاگەیاندین کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا خۆمان بناسێنین دەنا فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ دەردەچێ. پارێزەرەکان چوون و قسەیان کرد و بڕیار درا دوای جەژن خۆمان بناسێنین. بەکورتی ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئێڤین دەبین".
زیا نەبەوی، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی خوێندکاری، هاوڕێ لەگەڵ هەستی ئەمیری، چالاکی خوێندکاری، بە تۆمەتی "کۆبوونەوەی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی خوێندکارانی عەلامە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیانی قوتابخانەکان بە "بانگەشە دژی نیزام" تۆمەتبار کران و دادگایی کران".
لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، بانگهێشتنامە بۆ جێبەجێکردنی سزا لە هەمان دۆسیەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیان بە دەستی ئەو دوو خوێندکار گەیشتبوو کە لە کاتی چوون بۆ دادسەرای جێبەجێکردنی سزاکانی ئەوین، سەرپەرستی دادسەرا گووتبووی: "پێویستە دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ نادادپەروەرییەک ئەنجام نەدرێت".
هەروەها زیا نەبەوی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٨٨ دەستبەسەرکراو و دوای نزیکەی ٩ ساڵ زیندانی لە بەفرانباری ساڵی ٩٦ ئازاد کرا.
هەروەها هەستی ئەمیری له ماوەی ڕابردوودا به تاوانی ناڕەزایەتی به حوکمی لەسێدارەدان و بەشداری لە مانگرتنی ٨ی مارس، پێشینەی دەستبەسەرکران و زیندانی کرانی هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە