ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، وتەبێژی پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی سێ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی حکومەتی ئیسلامی ناسراو "داعەش" لەوانە "ئەندامێکی باڵا"ی ئەو گروپەی لە کەرەج ڕاگەیاند.
سەعید مونتەزیرۆلمەهدی دەستگیرکردنی "محەممەد زاکر" ناسراو بە "ڕامیش" یەکێک لە ئەندامە باڵاکان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی داعش لە ماهدەشتی کەرەجی لەلایان ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەلبۆرز ڕاگەیاند.
وتەبێژی پۆلیس ئیدیعای کردووە کە "ئەم کەسانە بەنیازی کردەوەی خۆتەقاندنەوە لە جەژنی ڕەمەزاندا بوونە".
سێ کەس تۆمەتبار بە ئەندام بوون لە گرووپی حکومەتی ئیسلامی "داعەش" لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و دوای تەقەی پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکەیان "کەوتنە بەر دەستڕێژی گولە و دەستگیرکران".
مونتەزیرۆلمەهدی هەروەها ڕایگەیاندووە "هەشت کەس لە هاوڕییانی ئەو تیرۆریستانە" دەستگیرکراون، بەڵام وردەکاری زیاتری لەبارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی ئەو کەسانەوە نەخستووەتە ڕوو.
لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە دوو ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی داعش لە میانی ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵوەگەری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سپای پاسداران، لە شاری کرمان، زیاتر لە ٩٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دوابەدوای ئەم هێرشە تیرۆریستیانەی داعەشی خوراسان، حکومەتی ئێران دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی داعەش ڕاگەیاند، بەڵام دوای ئەوە هیچ هەواڵێک لەسەر ئەو کەسانە و ئەگەری دادگاییکردنیان بڵاونەکرایەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە