"جەمال عامێلی" چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی پێشوو دوای وەرگرتنی بانگهێشتنامەی جێبەجێکردنی سزای ١ ساڵ زیندانییەکەی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی لقی ١ی جێبەجێکردنی سزاکانی ئێڤینی کرد و دوای دەستگیرکردنی بۆ زیندانی ئەوین گواسترایەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو کە لە ساڵی ٨٨ بەهەمان شێوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٢ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆ / دەرەوە" و "بانگەشە دژی نیزام" لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕش بە ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
جەمال عامێلی ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ زیندان. ناوبراو پێشتریش بە بڵاوکردنەوەی وێنەی حوکمی دادگا نووسیبووی "ئەفسەرانی ئیتلاعاتی سپا بە هەڵکوتانە سەر ئاهەنگێکی لەدایکبوون دەستیان بەسەر مۆبایلەکەمدا گرت و دوای نزیکەی ١ ساڵ دۆسیەیەک بە دوو تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری" و "بانگەشە دژی نیزام" لە لقی ١ی لێکۆڵینەوەی ئەوین، لە دژی من تۆمارکرا".
عامێلی دوای وەرگرتنی بانگهێشتنامە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ١ ساڵ زیندانیکردنی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ سەردانی لقی ١ی جێبەجێکردنی سزاکانی ئێڤینی کردووە و دوای دەستبەسەرکردن بۆ زیندانی ئێڤینی گواستراوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە