close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دژایەتی دادگای شۆڕشی کەرەج لەگەڵ ئازاد کردنی کاتی ماشاڵا کەرەمی

۲۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دژایەتی دادگای شۆڕشی کەرەج لەگەڵ ئازاد کردنی کاتی ماشاڵا کەرەمی

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە هەشت مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی کاتی "ماشاڵا کەرەمی"، بەرپرسی لقی دووی دادگای شۆڕشی کەرەج، دژایەتی لەگەڵ پێدانی پشووی کاتی بە ماشاڵا کەرەمی کرد.

ماشاڵا کەرەمی، باوکی دادخواز "محەممەدمەهدی کەرەمی"، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ  سەر ماڵەکەی لە کەرەج، دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە. پێشتر هەندێک سەرچاوەی هەواڵی باسیان لەوە کردبوو کە دەسەڵاتی قەزایی کۆماری ئیسلامی بارمتەی قورسی حەوت ملیاڕد تمەنی بۆ ئازادکردنی کاتی ماشاڵا کەرەمی دیاری کردۆ. ئەمە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی کەرەمی توانایی ماڵی بۆ دابین کردنی ئەم تێچوویەیان نییە.

ماشاڵا کەرەمی، کرێکارێکی دەستفرۆشە کە کوڕەکەی "محەممەدمەهدی کەرەمی" لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە دۆسیەی "ڕوحوڵا عەجەمیان"، بەسیجی کوژراو لە ڕێوڕەسمی چلەی "حەدیس نەجەفی" لە سێدارە درا.

محەممەدمەهدی کەرەمی و "محەممەد حوسێنی"، دوو کەس لە ١٥ تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە بوون کە لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانە، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بە پشتبەستن بە دانپێدانانەکانیان لە ژێر ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەدا، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و حوکمەکانیان بە خێرایی جێبەجێ کرا.

ماشاڵا کەرەمی کە دوای لەسێدارەدانی کوڕەکەی وێنەی ئامادەبوونی خۆی لە سەر گۆڕی کوڕەکەی و محەممەد حوسێنی، خۆپیشاندەرێکی دیکەی لەسێدارەدراو بڵاوکردەوە، بوو بە یەکێک لە سەمبولەکانی دادخوازی دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە نێو خەڵکدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە ئێرانەوە، نامەی تاوانەکانی ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی، ناڕازی لە سێدارە دراو، بە پێنج تۆمەتی ئەمنییەتی لەلایان لقی ١١ی داواکاری گشتی و شۆڕشی کەرەج دەرچووە.

بە پێی خوازەنامەی دەرچوو، ماشاڵا کەرەمی بە پێنج تۆمەت کە بریتین لە "ئەندامبوون لە گروپ و هاوڕێی حەشیمت بە مەبەستی کردەوە دژی ئاسایشی وڵات" ، "بانگەشە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" ، "سووکایەتیکردن بە ئایینە پیرۆزەکان" ، "پێکهێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" و "سووکایەتیکردن بە ڕێبەری" تۆمەتبار کراوە.

"عەلی شەریفزادە ئەردەکانی"، پارێزەری دادگا، هەروەها ڕایگەیاند کە بەپێی ڕاگەیاندنی دادگا، دانیشتنی بەدواداچونی دۆسیەی بەڕێز کەرەمی لە ڕۆژی ٤ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بەڕێوە دەچێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ڕاپۆرتێک لە ئاخرین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە بەندیخانەی سنە

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاپۆرتێک لە ئاخرین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە بەندیخانەی سنە