close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد بۆ ناردنی ئەشکان فەهیم بۆ مۆڵەتی پزیشکی

۲۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ئەشکان (محەممەد) فەهیم دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژ لەکاتی دەستبەسەرکردنی و سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ هەروەها لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەشە
ئەشکان (محەممەد) فەهیم دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژ لەکاتی دەستبەسەرکردنی و سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ هەروەها لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەشە

بەپێی زانیاری گەیشتوو بە ئێران وایەر، ئەشکان (محەممەد) فەهیم، نووسەر و چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی کورد، لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژ لەکاتی دەستبەسەرکردنی و سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ هەروا لە دەست‌ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەشە.

ئێران وایەر ئاگادارکراوەتەوە، سەرەڕای نەناردنەوەی ناوبراو بۆ مۆڵەتی پزیشکی و چارەسەری نوخۆشی دڵ کە لە پێش دەستبەسەرکرانیەوە تووشی ئەو نەخۆشییە بووە، بەڵکو لە ماوەی ٢٠٧ ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا لە بارودۆخی نەشیاودا تووشی جۆرێک نەخۆشی پێست بووە و چەندین جار داوای مۆڵەتی پزیشکی کردووە بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای شاری مەهاباد ئەو داواکاریانەی ڕەتکردۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئێران وایەر دەڵێت: "ئەشکان فەهیم و لانیکەم ٥٠ بەندکراوی دیکەی زیندانی مەهاباد بەداخەوە تووشی ئەم نەخۆشییەی پێستی بوونە. بە سرنجدان  بە نەناسراو بوون و چارەسەر نەکرانی نەخۆشی پێستی ئەشکان، زیندانییەکانی دیکە مەترسی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە، بەڵام ئەفسەرانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران تا ئەمڕۆ گرنگییان بەو بارودۆخە نەداوە".

ئەشکان فەهیم، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد لە بەرەبەیانی ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی و لە ساڵوەگەری کوژرانی ژینا مەهسا ئەمینی، بە هێرشی زیاتر لە ٦٠ ئەفسەری هیزە چەکدارەکانی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی لەگەڵ "ڕەزا ئەندیشە"، چالاکێکی مەدەنی دیکەی دانیشتووی ئەم شارە دەستگیرکران.

ئەم نووسەر و چالاکەی مەدەنی و فەرهەنگییە بەدەست فراوانبوونی زمانەی دڵەوە دەناڵێنێت و بەهۆی بارودۆخی نەشیاوی زیندان و دەستڕانەگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی و دەرمان، ئەم نەخۆشییە توندتر بووە.

توندبوونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسی گیانی بۆ بەڕێز فەهیم زیاد دەکات، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە و سەرەڕای ڕێککەوتنی دادوەری دۆسیەکە بۆ ناردنی مۆڵەتی پزیشکی، ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد ئەم داوایە ڕەتدەکاتەوە.

ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد، بە سزای ٤٥ مانگ زیندانی و هەروەها دورخستنەوە مەحکوم کراوە.

ئێران وایەر پێشتر ئاگادار کرابۆوە کە ئەشکان فەهیم لەلایان دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری" بە سزای ٤٥ مانگ زیندانی و ٢ ساڵ دورخستنەوە مەحکوم کراوە.

ئەم حوکمە کە لە وردەکارێکانی هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە، لە کاتێکدا دەرچووە کە بەڕێز فەهیم هەموو ئەو تۆمەتانەی پاڵی خراون، ڕەتی کردۆتەوە.

دادگا پارێزەرەکەی لە دەست پێڕاگەیشتن بە بەرگەی فەرمی پارێزوانەکەی قەدەغە کردووە و تا ئێستاش ئەگەری خوێندنەوەی دۆسیەکە بۆ پارێزەرەکەی دابین نەکراوە.

ئەشکان فەهیم و محەممەد تەدینی، ڕەزا ئەندیشە و ڕزگار ڕەحیمیان چووار چالاکی مەدەنی، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایان هێزەکانی سپای پاسداران بە "توندوتیژی جەستەیی" دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێران وایەر، هێزەکانی سپای پاسداران سەرەتا دەرگا و پەنجەرەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانەیان شکاندووە، دواتر بە توندوتیژییەکی زۆر وەک لێدانیان بە قۆنداخی دەمانچە، ئەو کەسانەیان بریندار کردووە و دەستگیریان کردوونە.

کەسێکی نزیک لە ئەشکان فەهیم لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێران وایەر پشتڕاستی کردووە کە هێزەکانی سپای پاسداران گەمارۆی کوچەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەشکانیان داوە و بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی، بە توندوتیژی و لێدان و کوتان، ناوبراو و ڕەزا ئەندیشەیان بەبێ ڕاگەیاندنی هیچ تۆمەتێک دەستبەسەر کردوون: "ئەو توندوتیژییەی لە کاتی دەستبەسەرکردندا لەگەڵ ئەشکان فەهیم ئەنجامدراوە ترسناک بوو. دەمانچەیان لەسەر سەریان دانابوو و تەنانەت لە ناو ماڵەکەدا تەقەیان کردبوو کە فیشەک لە دار و دیوار کەوتبوو. ئەشکان پێشینەی DCM یان فراوانبوونی زمانەی دڵی هەیە و بەرگە گرتن لە بەرامبەر ئەو هەمۆ ئازارەی جەستەیی و دەروونی، بۆوی زۆر دژوارە. بە قۆنداخی دەمانچە برینداریان کردووە و لە کاتێکدا هێشتا بریندار بووە و خوێنی لە جەستەی هاتووە لە پەتۆیەکیان پێچاوە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەمنییەتی سپای پاسداران لە ورمێ، گواستراوەتەوە".

بەڕێز ئەندیشە و ڕەحیمیان دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کران، بەڵام ئەشکان فەهیم و محەممەد تەدینی بە تۆمەتی هاوشێوە بە سزای ٤٥ مانگ زیندانی و ٢ ساڵ دورخستنەوە، مەحکوم کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دژایەتی دادگای شۆڕشی کەرەج لەگەڵ ئازاد کردنی کاتی ماشاڵا کەرەمی

۲۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دژایەتی دادگای شۆڕشی کەرەج لەگەڵ ئازاد کردنی کاتی ماشاڵا کەرەمی