close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کۆمەڵگە و کولتوور

حەوت ڕێکخراوی مەریوانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە

۱۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حەوت ڕێکخراوی مەریوانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، حەوت ڕێکخراوی مەدەنیی مەریوانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیەوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکرەوە و وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی زمانی دایکی ڕایانگەیاند، "زمان هەبوونە و هەبوونیش بە زمانەوە گرێدراوە."

ئەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشە لەلایەن "ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان"، "ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی ڕۆجیار"، "ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین"، "ناوەندی زانستی فەرهەنگیی رۆنان"، "ئەنجومەنی سەوزی چیا"، "ئەنجومەنی پێشگیری لە مادە سڕکەرەکان- ژیانەوە" و" ئەنجومەنی نمایشی مەریوان"ـەوە واژۆکراوە.

ئەو ڕێکخراوانە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییەوە دەستخۆشییان لە هەموو ئەو مامۆستایانە کردووە کە سەرەڕای هەموو کێشە و بەربەستەکان لەپێناو گەشەی زمانی کوردیدا هەوڵ دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هۆشدرای دراوە بە وڵاتە فرەنەتەوەکان و ڕاگەیەندراوە، دەستبەرداری ژینۆسایدی سپی بن و ڕێگە خۆش بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە سەرەتاییەی کەمەنەتەوە بندەستەکان.

ئەو حەوت ڕێکخراوە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیاندا بەم جۆرە هەڵوێستی خۆیان ئاشکراکردووە: " ئێمە وەک ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان،  بڕوای تەواومان بەوە هەیە کە هەموو نەتەوەکان پێویستە مافی زەوتکراوی زمانییان بۆ بگەڕێتەوە و منداڵەکانیان بە زمانی خۆیان بخوێنن، چونکوو چیدی سەردەمی ئاتاتورکی و پەهلەوی بەسەرچووە و دەبێ لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم زمانەکاندا بکرێ."

پەیمانی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، مافی هەموو کەمینەکان بۆ بەکارهێنان، فێربوون و پەرەپێدان بە زمانی دایکییان بەڕەوا دەزانێت و حکومەتەکان ئەرکداردەکات کە بۆ ئەو مەبەستە ڕێخۆشکەربن.

ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە لەساڵی ١٩٩٩ـەوە لەلایەن ڕێکخراوی  پەروەردە، زانست و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ)وە وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیەندراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هاوڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستگیرکرا

۱۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هاوڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستگیرکرا