مۆزەخانەی لادێیی و نیشتەجیبوونی گەشتیاریی "شانشین"ـی مەریوان بەهۆی ئەو شتەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی پێی دەڵێت "لەبەرچاونەگرتنی حیجاب و ژەنینی مۆسیقا لەلایەن کچانەوە" داخرا.
بەپێی گرتەیەکی ویدیۆیی کە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی گەشتیاری و کولتووری بڵاو کرواەتەوە، دامەزراوە پێوەندیدارەکان وێڕای دەرکردنی ئەو میوانانە کە ژووریان بە کرێ گرتبوو، شوێنەکەیان داخستووە.
بەڕێوەبەری ئەم شوێنە لە گرتە ڤیدیۆکەدا ڕوونی دەکاتەوە کە دوو ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی نەورۆز، گرووپێکی مۆسیقای منداڵانی مەریوان پاش بەربانگ مۆسیقا و گۆرانییان بۆ دایک و باوکیان پێشکەش کردووە کە ئامادەی مەراسیمەکە بوون و لە ئامادەبوونیاندا ئەرکی من نییە بەبیری کچەکانیان بهێنمەوە کە حیجاب لەبەرچاو بگرن.
بەڕێوەبەری ئەم نیشتەجێبوونە لە کۆتاییدا دەڵێت: "خۆشبەختانە ئەمساڵ لە زۆربەی گوندەکان و شوێنە جیاوازەکان نەورۆز و ئاهەنگگێڕان بەڕێوەچوونە، من پرسیار دەکەم بۆچی ئەوان دەستیان خستووەتە سەر "شانشین".
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی کوردپا شوێنی نیشتەجێبوونی "شانشین" لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٩ وەکوو شوێنێکی گەشتیاری و کولتووری لە شاری مەریوان کرایەوە. ئەم شوێنە مۆزەخانەیەکی لادێیی و نیشتەجێبوونیی هەیە بۆ ئاشنابوون بە نەریت و کەلتوور و تەلارسازی و خۆراکی نێوخۆیی و ئامرازەکانی کار و ژیانی خەڵکی هەورامان و مەریوان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە