کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییەوە بلاوی کردووەتەوە، داوای کردووە کە لە هەموو ڕەهەندەکاندا ئازادی بدرێت بە زمانە جیاوازەکان و هەروەها داواشی کردووە کە چالاکڤانانی ئەم بووارەوە کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامین یا لە ژێر لێپێچینەوەدان، ئازاد بکرێن. کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران دەشڵێت کە "ئازادی زمان بەشێکی گرنگی ئازادی ڕادەربڕینە".
ئەم بەیانەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران ڕۆژی ٢١ی فێوریە (٢ی ڕەشەمە)، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بڵاوبووەتەوە. ئەو کۆمەلەیە بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو گوتوویەتی: «کاتێک ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستانەوە سەرچاوەی گرت، تەنیا ڕەمزی ناڕەزایەتییەکی ئازادیخوازانە نەبوو. بەڵکوو هەڵگری پەیامێکی گرینگیش بوو».
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: «ئەو دروشمە کەوتە سەر زار، قەڵە، و ئالای خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران. لەوەش تێپەڕی و زۆربەی سارەکانی جیهانی تەنی، چوونکە جیاوازی زمانی ناتوانێ، تێکدەری یەکگرتووی مرۆڤەکان بێت، بەڵکوو دەتوانێت ببێتە هۆکاری بەهیزکردنی پەیوەندی گەلان».
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران ڕایگەیاندووە کە "ئازادی ڕادەربڕین هیچ نییە جگە لەوەی مرۆڤەکان بتوانن هەست، بیرکردنەوە، هونەر و ناڕەزایەتی خۆیان لە هەر فۆرمێکدا و بە هەر توانایەک دەرببڕن، لەوانەش زمان".
کۆمەڵەی نووسەران پێی وایە "ئەوە خاوەن دەسەڵاتەکان و بیرۆکە پاشەکشەگەرە دژی ئازادییەکانن کە لە جیاوازی زمان، ناکۆکی نەتەوەیی دروست دەکەن و لەنیو مرۆڤەکاندا بڵاوەی دەکەنەوە.
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران لە بەیاننامەی ئەمساڵیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "فرەچەشنی زمان و کولتوورەکان بەیەکەوە کۆمەڵەیەکی جوان و مرۆڤدۆستانە دروست دەکەن، کە دەرکەوتنێکی شکۆمەندانەیە لە یەکسانی مرۆڤەکان لە پەیوەندی لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە مافی زمانی دایکی خۆیان".
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران دەشڵێت لە "قەدەغەکردنی زمانەکان لە لایەنی پەروەردەیی و پەروەردەییەوە، پێشێلکردنی بەشێک لە مافی مرۆڤ و هاووڵاتیبوونی خەڵکە".
ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا (لە ئێستادا دەکەوێتە بەنگڵادێش) لە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی. چووار کەس لەو خۆپیشاندەرانە کە داوایان دەگرد زمانی بەنگاڵی ببێتە زمانی فەرمی، لە لایەن پۆلیسی پاکستانەوە کوژران. ساڵی ١٩٩٩ وەکوو بیرهێنانەوەی ئەو کەسانە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیھاندا ڕێکخراوی یونێسکۆ، ٢١ی فێوریەی وەکوو ڕۆژی زمانی دایکی دیاری کرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە