جێگری وەزیری پەروەردە و ڕاهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئاموزش و پەروەرش) بۆ کاروباری پەروەردەیی سەرەتایی ڕایگەیاند کە بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بێهزیستی، نزیکەی ٣٠ هەزار خوێندکاری خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە قۆناغێ سەرەتاییدا لە خوێندن دابڕاون.
پێشتر میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە لانیکەم ٢٠٠ هەزار خوێندکار لە ئێران لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون، بەڵام مەعسومە نەجەفی پازوکی، جێگری وەزیری پەروەردە و ڕاهێنان ئەم ئامارەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کۆی ئەم خوێندکارانەی کە لە قۆناغی سەرەتاییدا وازیان لە خوێندن هێناوە ١٤٠ هەزار کەسن.
مەعسومە نەجەفی پازوکی هۆکاری ئەم جیاوازییەی ئامارەکان بۆ "کەموکوڕییەکانی سیستەمی سەبت و ئەحواڵ" دەگەڕێبێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێک لە خوێندکاران بەهۆی "کۆچبەریەوە" و هەندێکیان بەهۆی "مردن" و هەندێکیشیان "بەهۆی کەمئەندامییەوە" نەیانتوانیوە بەردەوام بن لە پڕۆسەی خوێندن.
ئەو قسانەی نەجەفی لە کاتێکدایە کە نەهێشتنی بودجەی "یاسای کەمئەندامان لە بودجەی ١٤٠٢"، لە لایەن حکوومەتی ڕەئیسییەوە کێشەی زۆری بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستکردووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بنەماڵەگەلی کەمئەندامان، بەهۆی ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانیان، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.
گرنگترین داواکاری بنەماڵەی ئەو هاووڵاتیانە جێبەجێکردنی ماددەی ٢٧ی یاسای داکۆکی لە مافی کەمئەندامانە دووای تێپەڕکردنی تەمەنی شەش ساڵییە. ئەم ماددەیە لەسەر بنەمای پێدانی دەرماڵەی بژێوی بە کەمئەندامانە بە پێدانی مووچەی لانیکەم.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە