close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن هاککەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ "هەڵخەڵەتاندنی چالاکانی ژن"

۲۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن هاککەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ "هەڵخەڵەتاندنی چالاکانی ژن"
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن هاککەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ "هەڵخەڵەتاندنی چالاکانی ژن"

بەپێی ڕاپۆرتێکی مایکرۆسۆفت، کە گەورەترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای جیهانە، هاککەرەکانی حکومەتی ئێران، چین و ڕوسیا ئامرازەکانی زیرەکی دەستکردی ئەم کۆمپانیایە و کۆمپانیای ئۆپێن ئای کە ئەویش هەر سەر بە مایکرۆسافتە، بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی ئامراز و فێڵی سیخوڕیکردن و هاککردنی ئامانجەکانیان.

ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان ١٤٠٢ی هەتاوی بڵاو کرایەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاکەرەکان کە سەر بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانن، کەڵک لە مۆدێلی کارکردنی هۆشی دەستکردی مایکرۆسافت وەردەگرن بۆ فریودان و هەڵخەڵەتاندنی چالاکانی ژن.

هەروەها مایکرۆسۆفت بانگەشەی ئەوەی کردووە کە توانیویەتی شوێنپێی هاکەرەکان بدۆزێتەوە کە پەیوەندییان بە یەکە سیخوڕییەکانی سوپای ڕووسیا و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێران و حکومەتەکانی چین و کۆریای باکوورەوە هەبووە.

"تۆم برێت"، جێگری سەرۆکی ئەمنییەتی کڕیارانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەم بووارەوە گوتوویەتی: «بەدەر لەوەیکە ئەو گروپانە یاسای بەکارهێنانی ئێمە پێشێل دەکەن یا نا، ئێمە هەوڵ دەدەین کە ئەو گروپانه بلۆکە بکەین، چوونکە دەزانین ئەوان ‌هەڕەشەن و ئێمە نامانهەوێ تێکنۆلۆژیای ئێمە بەکاربهێنن».

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕوسیا و کۆریای باکور کاردانەوەیان بەو ڕاپۆرتەی مایکرۆسۆفتیان نەبووە. بەڵام وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا ڕاپۆڕتەکەی مایکرۆسافتی بە "بێ بنەما" ناوبردووە.

لە وەڵامی ئەو ئیدیعایەی مایکرۆسۆفتدا، لو پێنگیۆ بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە: «پێکەن پشتگیری پێشخستنی بەکارهێنانی سەلامەت و متمانەپێکراو و کۆنترۆڵکراوی زیرەکی دەستکرد دەکات، بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا».

لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا و دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە هەوڵی سپای پاسداران بۆ ترساندن و تەنانەت کوشتنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی، لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان بڵاوکراونەتەوە.

ڕاپۆرتەکەی مایکرۆسۆفت ئاماری ورد و شیکردنەوەی وردی لەبارەی چۆنیەتی خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی تێدا نییە.

بەڵام بۆب ڕۆتستێد، بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئۆپن ئای گوتویەتی: «ئەمە یەکێکە لە یەکەمجارەکان - ئەگەر یەکەمجار نەبێت - کە کۆمپانیایەکی ئای دێتە پێشەوە و بە ئاشکرا باسی ئەو مەترسییە دەکات. ئێمە سەڵامەتی بەکارهێنەرانی ئامرازەکانی خۆمان بۆ گرینگه».

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

مناڵێک لە چاوەڕوانی‌ بابدا

۲۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مناڵێک لە چاوەڕوانی‌ بابدا