close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کۆمەڵگە و کولتوور

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان: خوێندن بە زمانی دایکی بە مافی بێ ئەملاولای نەتەوەی کورد دەزانین

۲ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان: خوێندن بە زمانی دایکی بە مافی بێ ئەملاولای نەتەوەی کورد دەزانین

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنه، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و جەختی کردووە کە "داسەپاندنی زمانی فارسی و پەراوێز خستنی زمانەکانی دیکەی نەتەوەکانی غەیرە فارس سیاسەتی یەکسان سازی و تواندنەوەی نەتەوەکانی دیکەیە لە زمان و کەلتووری نەتەوەی باڵادەستدا."

لەم بەیاننامەدا کە ڕۆژی ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بڵاوبووەتەوە، ئاماژە دراوە کە مەبەست و ئامانجی لە سیاسەتی خستنە پەراوێزی زمانە غەیری فارسیەکان لە ئێران "پەرە پێدانی سیاسەتی یەکسان سازی و تواندنەوەی نەتەوەکانی دیکەیە لە زمان و کەلتووری نەتەوەی باڵادەستدا".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە داسەپاندنی زمانی فارسی و پەراوێز خستنی زمانەکانی دیکەی نەتەوەکانی غەیرە فارس تەنیا لە دەورەی پەهلەوی پەیڕەو نەکراوە هاتووە: «دوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی پاش شۆڕشی ٥٧ بە نادیدە گرتنی مافی زمانیی ئاخێوەرانی غەیری فارس هەمان سیاسەتی پێشوویان درێژە دا، هەرچەند لە ژێر ناوی ئەسڵی پازدەی یاسای بنەڕەتی کەمینە مافێکی خوێندنی زمانی دایکی لە کەنار زمانی فارسیدا ئاماژەی پێکرا بەڵام ئەم مافە نیوەچڵەیش هیچکات نەچووە بواری جێبەجێ کردنەوە و سیاسەتی حاکمیەت و دەسەڵات بەرەوە لاواز کردنی زمانەکانی غەیری فارسی و سنوودار و بەرتەسک کردنی چالاکی زمانی چووە پێش.»

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت کە "داکۆکی لە سەر زمانی فارسی و لەمپەر دانان بۆ فێر بوونی زمانی دایکی نەتەوە غەیرە فارسەکان لە ڕاستیدا درێژەدان بە سیاسەتی پاکتاوی زمانی و یەکسان سازی زمانی و کەلتوورییە و پەرەدان بە ئیمپراتۆریەتی زمانی فارسی بە پیرۆز کردنی ئەو زمانە و دابەزاندنی ئاستی زمانی نەتەوەکانی دیکە بە ئاستی لۆکاڵی و ناوچەییە، لە حاڵێکدا لە لای ئاخێوەرانی زمانی ئەو زمانگەلە بە فەرمی دەناسرێن و ڕۆژانە کەڵکیان لێوەردەگیرێ."

لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی دەڵێت کە "لایەنگرانی یەک زمان و یەک کەلتوور غەرقی ئەو گومانە هەڵەیەن کە سیاسەتی یەک زمانی دابینکەر و وەدیهێنەری بەرژەوەندی نەتەوەییە لە حاڵێکا سەرکوتی زمانی و کەلتووری نەتەوەکانی دیکە ڕاست بە پێچەوانەی ئەو خواستە لێک ترازان و کەلێنی نەتەوەیی قووڵتر دەکاتەوە و بەرە و دابڕانی هەمیشەیی پاڵنەر دەبێت."

لە بەیاننامەکەەدا گوشار لەسەر ئەنجومەنی نۆژین لە سنە و بەند کردنی سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و هاوسەری  زارا موحەممەدی لە چالاکانی زمانی و هەروەها بەندکردنی موژگان کاووسی لە چالاکانی زمانی کوردەکانی کلاردەشتی مازندەران و دەرکردنی بێهروز چەمەن‌ئارا لە مامۆستایانی بەشی کوردی زانکۆی کوردستان، وەک نمونەی گوشار لەسەر چالاکانی کەلتووری و لە ناوچەگەلی غەیرە فارس ئاماژەی پێکراوە.

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنه لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا داوا لەهەموو مامۆستایان، قوتابیان و بنەماڵەکان دەکات کە "لە بەرابەر زمانی دایکی هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن لێی بە خاوەن دەرکەون و بە فێر بوون، ئاخاوتن لەگەڵ منداڵەکانیان و ڕۆژانە کەڵک وەرگرتن لە زمانی کوردی بە تایبەت لە کەشی سەرهێڵ واتە فەزای مەجازی کە ئەمڕۆ بەشی دانەبڕاوی ژیانی ئێمەیە ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن و بۆ گەشەی زمانەکەمان هەنگاو هەڵگرن".

هەروەها ئەو ئەنجومەنە پێداگری دەکات کە "خوێندن بە زمانی دایکی و پەرە و گەشەی کەلتوور و زمانی کوردین و ئەمە لە باخچەی ساوایانەوە هەتا زانکۆکان دەگرێتەوە و بە مافی بێ ئەملاولای نەتەوەی کورد" دەزانێت.

ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا (لە ئێستادا دەکەوێتە بەنگڵادێش) لە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی. چووار کەس لەو خۆپیشاندەرانە کە داوایان دەگرد زمانی بەنگاڵی ببێتە زمانی فەرمی، لە لایەن پۆلیسی پاکستانەوە کوژران. ساڵی ١٩٩٩ وەکوو بیرهێنانەوەی ئەو کەسانە و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیھاندا ڕێکخراوی یونێسکۆ، ٢١ی فێوریەی وەکوو ڕۆژی زمانی دایکی دیاری کرد.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

ناهید خۆداجو، چالاکی کرێکاری گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەوین

۲ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناهید خۆداجو، چالاکی کرێکاری گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەوین