ناهید خۆداجو، چالاکی کرێکاری و ئەنجامی دێرینی سەندیکای کرێکارانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ئەوین گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، "کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە مەئمورانی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی ناهید خۆداجو لە شاری فەردیسی کەرەج" و دووای زیاتر لە دوو کاتژمێر پشکنینی ماڵ خۆداجویان دەستبەسەر و راپێچیان کردووە.
ناهید خۆداجو یهکێکه له چالاکانی کرێکاری ناسراو له ئێران که ساڵی ٢٠١٨ له ڕۆژی جیهانی کرێکاردا له بهڕدهم مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران دهستبهسهڕ کرا و سزای ٥ ساڵ زیندانی بهسهڕدا سهپێندرا.
ئێستاش دەگوترێت، هۆکاری دەستبەسەربوونی ئەمڕۆی ئەوەیە کە سزای پێنج ساڵ زیندانییەکەی بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، بە توندی ئیدانەی گرتن و زیندانیکردنی ناهید خۆداجوی کردووە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ناوبراوە.
دامودەزگا ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی پێشتر هەڕەشەیان لە "ناهید خۆداجو"، کرێکاری خانەنشین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری "یەکێتی کرێکارانی ئازاد" کردبوو، کە ئەگەر بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی، خۆی ڕادەست نەکات دەست بەسەر ئەو بارمەتەیە دەگرن کە لە بەرامبەر ئازادکردنیدا داوییەتی بە دادگا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەندیکای کرێکارانی ئازاد، لە مانگی ڕابردووەوە کە دوایین هۆشداری لە لایەن دەسەڵاتی دادەوە بۆ کەفیلەکەی خۆداجو نێردراوە، ئەو هەژمارە بانکییەی کە پارەی خانەنشینی ناوبرای تێدەکرێت، داخراوە.
ناهید خوداجۆ لە لایەن "ئیمان ئەفشاری"، دادوەری لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە تەناهی وڵات" و "کردەوە تێکدەرانە" بە پێنج ساڵ سزای زیندانی مەحکووم کرا. هەروەها سزای ٧٤ لێدانی قامچیشی بۆ بڕاوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە