ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، کە "مهدی مەهدەوینەژاد" جێگری لێژنەی چاودێریی سوپای پاسداران بەهۆی لێکەوتەی کیمیاییەوە گیانی لەدەستداوە.
مەهدەوینەژاد پێشتر فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی سمنان، قۆم، یەزد و گیلان بوبوو و لەم دواییانەدا وەک جێگری لێژنەی گشتیی چاودێریی سوپای پاسداران کاری دەکرد.
هەندێک سەرچاوە گیان لەدەستدانی لەناکاوی مەهدەوی نەژاد بە گوماناوی دەزانن و هۆکاری گومانەکەشیان دەگەڕێننەوە بۆ بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی چەند فەرماندە باڵای سوپای پاسداران.
لەم دواییانەدا تۆمارێکی دەنگیی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەوانە فەرماندەی پێشووی سوپا بڵاوکرایەوە کە تیایدا دوو باڵی سوپای پاسداران کە لەسەر بەرژەوەندیی مادی لەدژی یەکترن، گەندەڵیی دارایی یەکدی ئاشکرادەکەن.
پاراستنی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و وەرزارەتی ئیتلاعات لەپاش بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە دەستیان کردووە بە گەڕان بۆ بکەرانی ئەم کارە.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە "عەزیز جەعفەری"، فەرماندەی گشتیی پێشووی سوپای پاسداران و "سەعید محەمەد"، فەرماندەی پێشووی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران ڕۆڵیان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەدا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە