close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی؛ کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ

۹ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێبوردنی نێودەوڵەتی؛ کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ

بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی"، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١یشدا وەک ساڵانی ڕابردوو بەردەوام بووە لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤی هاوڵاتیان، لەوانە بەندکردن، ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان، سەرکوتی ناڕازیان و لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی.

لەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە، کۆماری ئیسلامی لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان سزای سێدارەی بەکارهێناوە لەدژی هاوڵاتیان بەمەبەستی سەرکوتی دەنگی ناڕەزاییان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا، لانیکەم ٢٧٥ هاوڵاتی لە ئێران لە سێدارەدراون، کە ٥٠ لەوان کورد و ٤٥ی دیکە بەلوچ بوون.

لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی ئەوەش دەکات، کە حکومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا هەڕەشەی لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات کردووە و لە هەندێک کەیسدا فشاری خستۆتە سەر بنەماڵەکانیان.

فشارەکانی حکومەتی ئێران بۆسەر ژنان، کەمینە ڕەگەزییەکان و کەمینە ئیتنیکی و ئاینییەکانیش لەو ساڵەدا نەک تەنیا بەردەوام بووە بەڵکو توندتریش بۆتەوە.

هەڵاواردنی دژی کەمینە ئێتنیکییەکان لەوانە، کورد، تورک، بەلوچ و تورکەمەن و کەمینە ئاینییەکان لەوانە بەهایی، یارسان، کریستیانی، جوو و سوننە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرچاو بووە.

لێبوردنی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک‌کۆماری ئێرانی تۆمەتبارکردووە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەش پەرژاوەتە سەر کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧دا.

مانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ لەسەر فتوای "ئایەتوڵلا خومەینی"، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی هەزاران بەندکراوی چەپ بەبێ دادگایی لەسێدارەدران.

ژمارەی ڕێکی ئەو بەندکراوانە هەرگیز ئاشکرانەکرا، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە لەو دوو مانگەدا لانیکەم پێنج هەزار بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تەرمی هیچ کامە لەو بەندکراوانەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردەوە، بەڵکو لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ناشتیانن کە بەناوبانگ‌ترینیان گۆڕستانی "خاوەران"ە لە ڕۆژهەڵاتی تاران.

"ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک‌کۆماری ئێستای حکومەتی ئێران لەکاتی کوشتاری بەندکراوە سیاسییەکاندا داواکاری گشتی تاران و  یەکێک بوو لە چوار ئەندامی "دەستەی مەرگ"ی کۆماری ئیسلامی.

ئەو دەستەیە لەلایەن "ڕووحوڵا خومەینی"یەوە پێکهاتبوو و ئەرکدار کرابوو بۆ لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییانەی پەشیمان نەبوبوونەوە لە هەڵوێستە سیاسییەکانیان.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

سروشتی نەورۆزی ئیلام

۹ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
سروشتی نەورۆزی ئیلام