"محەمەدجەعفەر مۆنتەزێری"، داواکاری گشتیی ئێران جەختی لە "ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان" لە ڕاگەیاندن و میدیاکاندا کردەوە و داوای لە پۆلیس کرد، ڕێگری بکات لە ڕۆژوو شکاندنی هاوڵاتیان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا.
مۆنتەزێری لەنامەیەکدا بۆ "حسێن ئەشتەری"، فەرماندەی پۆلیسی ئێران نووسیویەتی، لەو ڕووەوە کە ئۆتۆمبێل بە موڵکی شەخسیی هاوڵاتیان ئەژمارناکرێت، کەس بۆی نییە لەناو ئۆتۆمبێلیشدا ڕۆژوو بشکێنێت.
داواکاری گشتیی ئێران داوای لە پۆلیس کردووە کە ڕووبەرووی هەموو ئەو هاوڵاتیانە بێتەوە کە لە بەر چاوی خەڵک ڕۆژوو دەشکێنن.
هۆشداریشی دا، کە ئەو هاوڵاتیانەی بە هەر هۆکارێک بەڕۆژوو نابن، بۆیان نییە لەبەر چاوی خەڵک خواردن بخۆن.
مۆنتەزێری هەروەها داوای لە هەموو داواکارە گشتییەکانی ئێران کردووە کە لەو بوارەدا هاوکاری پۆلیس و ئەو خۆبەخشانە بن کە ئەرکدارکراون بۆ ڕێگری کردن لە ڕۆژووشکاندنی هاوڵاتیان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە