کرێکارێکی شارەوانیی شاری سنە پاش ئەوەی لە کارەکەی دەرکراوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕایگەیاند، ئەو کرێکارەی شارەوانیی سنە ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ خۆی کوشتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی هەنگاو ئاشکرای کردووە، ناوی ئەو کرێکارە "ئەهوەن عەباسی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و باوکی منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان بووە.
ئەهوەن عەباسی کرێکاری بەشی سەوزایی شارەوانیی سنە بووە و پاش ١٠ ساڵ کارکردن، لەناکاو و بەبێ هۆکار لەکار دوورخراوەتەوە.
شارەوانیی شاری سنە ساڵی ڕابردوو بەشێکی کرێکارەکانی لەکار دوورخستەوە و گرێبەستی هەندێکی دیکەشی نوێ نەکردەوە.
هەنگاو لەسەر زاری سەرچاوەکانییەوە نووسیویەتی، شارەوانیی سنە مافی کرێکارەکانی پێشێل دەکات و تەنانەت داسای کاری کۆماری ئیسلامیش ڕەچاو ناکات لە هەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە