لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەواڵی خۆکوشتنی "سیاوەش بەهرامی"، زیندانی سیاسییان بڵاو کردەوە، کەسوکارەکەی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ناوەندە ئەمنییەکان بە بەرپرسی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان دەزانن.
سەرچاوەیەک بە ڕێکخراوی "هەنگاو"ی وتووە، سیاوەش بەهرامی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کە لە ماڵی براکەی چووەتە دەرەوە هیچ ئاسەوارێکی نەخۆشیی پێوە دیار نەبووە و کەمێک دواتر لەناکاو گیانی لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، کاتژمێرێک پاش گیان لەدەست دانی تەرمەکەی ڕەش و شین بۆتەوە. هەنگاو جەختی کردۆتەوە کە چەند کەسی دیکەش ئەم بانگەشەیە پشت ڕاست دەکەنەوە.
پزیشکی داد ڕۆژی یەکشەممە هۆکاری گیان لەدەستدانی سیاوەش بەهرامیی بە "جەڵتەی دڵ" ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بنەماڵەکەی ڕەتی دەکەنەوە کوڕەکەیان نەخۆشیی دڵی هەبووبێت و لەسەر ئەم باوەڕەن کە "لە زیندان دەرمانداو کراوە."
ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی بەهرامی کردووە کە سەبارەت بە گیان لەدەست دانی سیاوەش لێدوان بۆ میدیاکان نەدەن، هەر بەو مەرجەش تەرمەکەیان ڕادەست کردوونەتەوە.
تەرمی سیاوەش بەهرامی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی لە داڵاهوو بەخاک سپێردرا.
سیاوەش بەهرامی"، تەمەن ٢٩ ساڵ، باوەڕمەند بە ئاینی یارسان و خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بووە.
بەهرامی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو کاتێک بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێوەبوو لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تا سەرەتای مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ لە زیندانی ناوەندی پاوەدا ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵەکان، سیاوەش بەهرامی پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی "پارتی ئازادیی کوردستان" (پاک) بوو و پاش جیابوونەوە لەو حزبە گەڕابووەوە کرماشان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە