سەرۆکی فریاکەوتنی تاران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕەشەبای ڕۆژی ڕابردووی تاراندا، نۆ کەس بریندار بوون کە شەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هەندێک هەواڵی دیکە باس لەوە دەکەن کە باری تەندروستی یەک لە برینداران ناجێگیرە.
"یەحیا ساڵحزادە تەبەری" وتی، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان ڕەشەبایەک لە تاران هەڵی کرد و تاوەکو کاتژمێر ١٠ی شەوێ بەردەوامیی هەبوو.
جێگری پۆلیسی ترافیکی تارانیش ڕایگەیاند، بەهۆی بەربوونەوەی تابلۆیەکی هاتووچۆ و دارێک دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
"عەلی هەمەخانی" وتی، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان تابلۆیەکی ڕێنوێنی هاتووچۆ لە ئاستی شاردا بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا بەربۆتەوە.
وەک دەزگا فەرمیەکانی کەشناسیی ئێران ڕایان گەیاندووە، ڕەشەباکەی دوێنێ قورسترین ڕەشەبای چەند ساڵی ڕابردوو بووە لە تاران.
بەپێی ئەو هەوالانە، ٨٠ داریش لە ئاستی شاردا هەڵکەندراون، ئەوەش برینداربوونی چەند هاوڵاتیی لێکەوتۆتەوە.
دەزگای کەشناسی ئێران خێرایی ڕەشەبای ڕۆژی ڕابردووی بە ١١٧ کیلۆمەتر لەسەر کاتژمێر ڕاگەیاندووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە