close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لەچوارچێوەی ڕەشبگیریی هاوڵاتیاندا لە ئێران؛ هەشت هاوڵاتیش لە بانە دەستگیر کران

۲۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەچوارچێوەی ڕەشبگیریی هاوڵاتیاندا لە ئێران؛ هەشت هاوڵاتیش لە بانە دەستگیر کران

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەڕەوە شەپۆلێکی ڕەشبگیریی هاوڵاتیانیان دەست پێکردووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلەدا هەشت هاوڵاتیش لە شاری بانە دەستگیر کران.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناوی ئەو هەشت هاوڵاتییە بریتییە لە، جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەمەد مەحموودزادە، ئارام ساڵح‌پوور، ڕەحمان ساڵح‌پوور، هادی محموودی، مهدی نەورۆز و ئەحمەد حسێن‌پوور.

"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە لە شاری بانە و گوندی "ساوان"ی سەربەو شارە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، "جەعفەر پەناهی"، دەرهێنەری ئێرانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. لەگەڵ ئەو دایکی سێیان لە گیان‌بەخت‌کردووانی ناڕەزاییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ دەستگیر کران.

دەزگای داد و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە لەسەر دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتیانە.

پێدەچێت کە دەستگیر کردنی ئەو هاوڵاتیانە پەیوەندیی بە کەمپەینمی دژ بە حیجابی زۆرەملیەوە هەبێت کە ژنان و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی ئێران بۆ ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ ڕایانگەیاندووە.

 حکومەتی ئێران ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕی بە ڕۆژی "حیجاب و عیفاف" ناو ناوە و ئەم کەمپەینەش لەدژی نیازی کۆماری ئیسلامی بۆ توندکردنەوەی فشارەکان بۆسەر ژنان بەڕێخراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

نا بۆ حیجابی زۆرەملی

۲۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
مانا نیستانی
نا بۆ حیجابی زۆرەملی