close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایی بەرامبەر بە وشک‌بوونی دەریاچەی ورمێ؛ دەیان هاوڵاتی دەستگیر کران

۲۶ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دەیان هاوڵاتی لە ورمێ و تەورێز بەهۆی ئەنجام دانی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر بە وشک بوونی دەریاچەی ورمێ دەستگیر کران.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دەیان هاوڵاتی لە ورمێ و تەورێز بەهۆی ئەنجام دانی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر بە وشک بوونی دەریاچەی ورمێ دەستگیر کران.
لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە ورمێ و تەورێز، هێزە ئەمنییەکان شەقامەکانی ئەو دوو شارەیان قۆڕخ کرد.
لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە ورمێ و تەورێز، هێزە ئەمنییەکان شەقامەکانی ئەو دوو شارەیان قۆڕخ کرد.
وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە کۆتاییەکانی هەفتاکانی هەتاوییەوە دەستیپێکرد، تا ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٣٩٤دا ٨٨%ی ڕووبەری ئەو دەریاچەیە وشک بوو.
وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە کۆتاییەکانی هەفتاکانی هەتاوییەوە دەستیپێکرد، تا ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٣٩٤دا ٨٨%ی ڕووبەری ئەو دەریاچەیە وشک بوو.

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دەیان هاوڵاتی لە ورمێ و تەورێز بەهۆی ئەنجام دانی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر بە وشک بوونی دەریاچەی ورمێ دەستگیر کران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی ئێران‌وایەر کەوتووە، هێزە ئەمنییەکان پێش دەستپێکردنی گردبوونەوەکان، "حەمید پووروەلی" و "یونس مەحموودی" دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی تەورێزیان دەستگیر کردووە.

وەک ئێران‌وایەر زانیویەتی، لە ڕاستەی بازاڕی تەورێزیش زیاتر لە ١٠ هاوڵاتیی دیکە دەستگیر کراون.

هەروەها "هووشەنگ نەقی‌زادە"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ چەند کاتژمێرێک پێش ناڕەزاییەکان لەو شارە دەستگیر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی ئاسایشی ورمێ پەیوەندی تەلەفۆنی بە چەندین چالاکی مەدەنیەوە کردووە و هەڕەشەی لێکردوون، ئەگەر بەشداریی نڕەزاییەکان بن دەستگیریان دەکات.

ناوەندە ئەمنییەکان هەروەها هەوڵی دەستگیر کردنی "شاهین بەرزەگەر"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی تەورێزیان داوە، بەڵام چون لەماڵ نەبووە نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.

دەریاچەی ورمێ ساڵی ١٣٥٤ وەک یەکێك لە گۆلە هەرە گرنگەکانی جیهان تۆمارکرا و لە ساڵی ١٣٥٦دا لەلایەن رێکخراوی پەروەردە، زانست و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ)وە خرایە ڕیزی شوێنە پارێزراوەکانی ئەو ڕێکخراوەوە.

وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە کۆتاییەکانی هەفتاکانی هەتاوییەوە دەستیپێکرد، تا ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٣٩٤دا ٨٨%ی ڕووبەری ئەو دەریاچەیە وشک بوو.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

پەرەسەندنی لۆکاڵی؛ توێژینەوەکەی مەجلیس دەربارەی گەڕەکە پەراوێزنشینەکان چی دەڵێت؟

۲۴ پووشپەڕی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
پەرەسەندنی لۆکاڵی؛ توێژینەوەکەی مەجلیس دەربارەی گەڕەکە پەراوێزنشینەکان چی دەڵێت؟