نوێنەری خەڵکی دەماوەند و فیرووزکوه لە پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران و بەتایبەتی لە تاران دەڵێت: "کارەساتەکە لە فیرووزکوه و گوندی مەرزداران ڕوویداوە، لە سەتا ٩٠ی ئەو گوندە چۆتە ژێر قوڕ و چڵپاوەوە و تاوەکو ئێستا دیار نییە بەهۆی ئەو لافاوەوە چەند کەس بێسەروشوێنن."
"ئەحمەد ڕەسوڵینەژاد" هەروەها وتوویەتی، شاری دەماوەند زیاترین زیانی مادیی بەرکەوتووە و لافاوەکە بۆتە هۆی لەناوچوونی زیاتر لە سەتا ٧٠ی باغەکانی ئەو شارە.
ئەو پەرلەمانتارە زیادی کردووە، بەرزیی قوڕ و چڵپاو لە هەندێک شوێنی ئەو ناوچانە دەگاتە ٤ مەتر و جەختی کردۆتەوە کە، بەرزیی قوڕ و چڵپاو لە باغەکانی دەماوەند لەوەش زیاترە.
ڕەسووڵینەژاد ئاماژەی بەوەش داوە، بەو هۆیەوە کە لەکاتی ڕوودانی لافاوەکەدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەو ناوچەیە بوون هێشتا ئاماری ڕێکی قوربانیان دیار نییە.
کارمەندێکی شارەوانیی فیرووزکوهیش لە لێدوانێکدا بۆ ئێرانوایەر دەڵێت: "ژمارەی قوربانیان زۆرە، بە بەردەوامی تەرم دەدۆزینەوە، ڕەنگە تەنیا لە فیرووزکوه و گوندەکانی دەوروبەری زیاتر لە ١٠٠ کس گیانیان لەدەست دابێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا بەشێکی بەرچاوی ئەو ناوچانە نەپشکنراون و هەڵنەدراونەتەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ٢٠ پارێزگای ئێران لافاو ڕوویداوە کە قورستریتنیان لە شارەکانی دەماوەند و فیرووزکوهی سەربە پارێزگای تاران بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە