لەماوەی زیاتر دوو هەفتەی ڕابردوودا، دروستبوونی لافاو لە ئێڕان بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە ٩٠ کەس، لەگەڵ ئەوەدا کەشناسی لەسەر دروستبوونی لافاوێکی دیکە هۆشداری دەدات.
کەشناسیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ هۆشداریی دا کە مەترسیی دروستبوونی لافاێکی دیکە بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو لە باشور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە ئارادایە.
دەزگای فریاکەوتن و ڕزگارکردنی ئێڕانیش لە ئێستادا لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دایە.
لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە بۆ ئێستا لانیکەم ٦٩ هاوڵاتی لە ئێران بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەست داوە، مانگی سووری کۆماتری ئیسلامیش ڕایگەیاندووە، ٤٥ هاوڵاتیی دیکەش بێسەروشوێنن.
لافاوی دوو هەفتەی ڕابردوو لە ئێران، لە ٢٤ پارێزگا، ١٤٠ شار و ٥١٦ گوندی ئێران زیانی گیانی و مادیی بەبار هێناوە و بۆتە هۆی دەخرانی ٨٥ ڕێگە و جادەی نێوان شار و گوندەکان.
"جەواد ساداتی نەژاد"، وەزیری کشتوکاڵی ئێران ڕایگەیاندووە، کە ئەو لافاوە زیانی ١٠ هەزار میلیارد تمەنیی لێکەوتۆتەوە بۆسەر بەشی کستوکاڵ.
دەزگای کۆنتڕۆڵی قەیرانیش ڕایگەیاندووە، لانیکەم ٢٠ هەزار خانوو لە ئەنجامی لافاوەکانی ئەم دواییانەدا زیانیان بەرکەوتووە، کە حەوت هەزاریان بەتەواوی ڕووخاون و ١٣ هەزارەکەی دیکەش پێویستییان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە