بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، باری تەندروستیی "سۆعدا خەدیرزادە"، ژنەزیندانی سیاسیی کورد کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ لە زیندانی ورمێدا هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، ناجێگیرە. "هەنگاو" ڕایگەیاند، بەرپرسانی زیندانەکە بۆ ناردنەنەخۆشخانەی ئەو زیندانییە سیاسییە داوای پارە دەکەن.
وەک ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، بینایی سۆعدا خەدیرزادە لە ئەنجامی هەوڵی خۆکوشتنیدا تووشەی کێشەی جدیی بووە و پێدەچێت کە بینایی چاوی چەپی بۆ هەمیشە لەدەست بدات.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سەر و چاو و ملی ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی "خوێنتێتزان"ـەوە هەڵئاوساوە و ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی "ئاکیمۆز"ی هێناوەتە ئاراوە.
ڕۆژی ڕابردوو هەینی ٢٨ی گەلاوێژ ماڵپەڕی "ڕادیۆزەمانە" ئاشکرای کرد، کە ئەو ژنەزیندانییە سیاسییە تەنیا ڕۆژێک پاش هەوڵی خۆکوشتنی، لەکاتێکدا پێویستیی بە چاودێریی پزیشکی هەبوو، گەڕێندراوەتەوە بۆ ەندی ژنانی زیندانی ورمێ.
بەپێی ئەو هەواڵە، دادگای ئینقلابی مەهاباد بۆ ئازادیی کاتیی سۆعدا خەدیرزادە بارمتەی سێ میلیارد تمەنیی دیاریی کردووە و سەرەڕای دابینبوونی بارمتەیەک بەو بەهایە، لە ئەنجامدا ڕێگری کراوە لەوەی بەکاتی و بە دانانی بارمتە ئازادبکرێت.
سۆعدا خەدیرزادە، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژ بەهۆی فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لێی، خۆی هەڵواسی و هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، بەڵام هاوبەندییەکان بەو هەوڵەیان زانی و خێرا گەیاندیانە بەشی دەرمانیی زیندانی ورمێ.
ئەو ژنەزیندانییە سیاسییە لەگەڵ ئاڵا (سۆنیا)ی کچی لە زینداندایە، کە تەمەنی تەنیا دوو مانگە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هەنگاو لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاوی کردۆتەوە، سۆعدا خەدیرزادە پێش هەوڵدان بۆ کوشتنی خۆی، حەب و دەرمانی دەرخوارد ئاڵای تەمەن دوو مانگان داوە.
بەڵام ڕادیۆ زەمانە بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەی دیکە، ڕەتی کردۆتەوە کە کەس حەب و دەرمانی دەرخوارد ئاڵا دابێت.
سوعدا خەدیرزادە هەشت مانگ لەماوەی دووگیانبوونی لە زیندانی ورمێدا بوو، سەرەنجام ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردان بە نەشتەرگەریی سێزارییەن منداڵەکەی هێنایە دنیا و هەر ئێوارەی ئەو ڕۆژەش گەڕێندرانەوە بۆ زیندان.
سوعدا خەدیرزادە، ٣٢ ساڵان، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە، ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ لە ماڵی هێوەرەکەیدا بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی پیرانشارەوە دەسبەسەر کرا.
خەدیرزادە دوو ڕۆژ دوای دەسبەسەرکرانەکەی لە پیرانشار بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە و پاش ٢٥ ڕۆژ ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ کرا.
خەدیرزادە ڕۆژی ١١ پووشپەڕ بە بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی دەنگی لە زیندانەوە ئاشکرای کرد، کە لەماوەی دەستبەسەربوونیدا لەژێر فشار و ئەشکەنجەی دەروونیدا بووە بۆ دان بە تۆمەتی ناڕەوادا بنێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە