close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەرۆکی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی تاران لە پۆستەکەی دەرکرا

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەرۆکی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی تاران لە پۆستەکەی دەرکرا

هاوکات بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری ئێران بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژنامەی "هەم‌میهەن" ڕایگەیاند، سەرۆکی پۆلیسی "ئەمنییەتی ئەخلاق"ـی تاران لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، ڕۆژنامەی "هەم‌میهەن" نووسی، سەرهەنگ میرزایی لەکاتێکدا لە پۆستی سەرۆکایەتی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی تاران دوورخراوەتەوە کە بەپێی بانگەشەی خۆی لەکاتی کوژرانی ژینا ئەمینی دا لە گەشتی چلەی ماتەمینی "ئیمام حسێن" بووە.

ژینا ئەمینی، ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بەهۆی توندووتیژیی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران چووە کۆماوە و ڕۆژی هەینی گیانی لەدەستدا، گەشتی ئیرشاد یەکێکە لە دامەزراوەکانی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەخلاق.

وەک میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە، لەکار دەرکرانی میرزایی لەسەر فەرمانی "حەسەن ڕەحیمی"، فەرماندەی پۆلیسی تارانی پایتەخت جێبەجێ کراوە.

 هاوکات "غوڵام‌حسێن ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی وتوویەتی، "چاوپۆشی نەکردن لە هەڵەکانی بەرپرسانی حکومەت یەکێکە لە شانازاییەکانی کۆماری ئیسلامی."

ئێژەیی هەروەها بەڵێنی داوە بە بنەماڵەی ئەمینی کە "بەخێرایی و وردی بەدوواداچوون بۆ کەیسی مەهسا ئەمینی دەکرێت."

لە ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانەوە لە هەواڵی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاو بۆتەوە، تووڕەیی و ناڕەزایی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێرانی داگرتووە.

هەموو شارەکانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە مانگرتنی گشتی دان و لە هەندێک شاری دیکەش لەوانە دیواندەرە هاوڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقام.

بەپێی ڤیدیۆی گردبوونەوەکانی هاوڵاتیان، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە ناڕازیان کردووە لە دیواندەرە و ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون.

هاوکات خوێندکاران لە زانکۆ جیا جیاکانی تاران، لەوانە "پۆلی‌تێکنیک" (ئەمیرکەبیر)، "عەلامە تەباتەبایی"، "بەهەشتی" و "تەربیەت مودەریس" تەڤڵی ناڕەزاییە گشتییەکان بوون و لە زانکۆکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لوتفوڵا ئەحمەدی، چالاکی کرێکاری لە سنە دەستگیر دەکرێت

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لوتفوڵا ئەحمەدی، چالاکی کرێکاری لە سنە دەستگیر دەکرێت