close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بانگەوازییەکی گشتی بۆ مانگرتنی گشتی

۷ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانگەوازییەکی گشتی بۆ مانگرتنی گشتی

دوابەدوای هێرشی سوپای پاسداران بۆسەر کەمپ و بارەگا ناوەندییەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستان، هەموو حزبە سیاسییەکانی کوردستان بەیەکەوە و بەجیا داوایان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد بۆ ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر مان بگرن لە کار. 

بانگەوازییەکی گشتی بۆ مانگرتنی گشتی

ًڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، سوپای پاسداران بە درۆن و موشەک ناوەند و بارەگاکانی حزبەلانی ڕۆژهەڵاتی کردە ئامانج، بەهۆی ئەو هێرشانەوە دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتی گیانیان بەخت کرد یان بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر، "ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران" بەبڵاو کردنەوەی بانگەوازییەک داوای لە "جەماوەری خەڵکی کوردستان" کرد بۆ شەرمەزار کردنی ئەو هێرشانە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر شار و بازاڕ دابخەن و نەچنە سەر کار.

"ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران"، کۆمەڵەش لە ڕاگەیەندراوێکی جیادا داوای لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد ڕۆژی شەممە لەڕێگەی مانگرتنەوە هێرشی حکومەت بۆسەر حزبەکانی ڕژهەڵات شەرمەزر بکەن و دژی ناڕەزایی دەرببڕن.

لەو ڕاگەیەندراوانەدا داوا لە هەموو خەڵکی ئێران کراوە بە پشتگیری کردنی ئەو مانگرتنە هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان نیشان بدەن. 

لەلایەکی دیکەوە "کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" (کژار)، "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" (پژاک) و "کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کورستان" ( کۆدار) بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش داوایان لە "گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کردووە بەشداری ئەو مانگرتنە بن.

 

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر گردبوونەوەی پشتگیری بۆ ناڕەزاییەکانی ئێران

۶ ڕەزبەری ۱۴۰۱
ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر گردبوونەوەی پشتگیری بۆ ناڕەزاییەکانی ئێران