ڕۆژی سێشەمە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی داوە لانیکەم ١٤ کەس لەو ناڕازیانەی لە شارە جیاوازەکان دەستگیر و نادادپەروەرانە دادگایی کراون. بە شێوەی جدی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
بەپێی نووسراوەی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە مافی مرۆڤییە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی مافی زیندانیانیان بۆ "دادگاییەکی دادپەروەرانە" پێشێل کردووە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی کردووەتەوە بەرپرسانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لە ناڕازیان، لانیکەم ١٠ کەس لەوانیان "ئەشکەنجە" کردووە وبەرامبەریان رەفتاری نامرۆڤانە لەوانە "قامچی لێدان، تەزووی کارەبا، هەڕەشەی کوشتن، دەستدرێژی و جۆرەکانی تری توندوتیژی سێکسی"یان ئەنجام داوە .
ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناسنامەی ئەو ناڕازیانەی کە مەترسی جدی لەسێدارەدانیان لەسەرە کە بریتین لە "عەرشیا تەکدەستان"، "جەواد رۆحی"، "ئیبراهیم نارویی"، "کامبیز خرووت"، "مەجید کازمی"، "مەنوچێهر مێهماننەواز"، "مەنسوور دێهمورده"، "مێهدی بەهمەن"، "محەمەد برووغونی"، "مێهدی محەمەدیفەرد"، "محەمەد قەبادلو"، "ساڵح میرهاشمی"، "سەعید یەعقوبی" و "شعیب میربەلوچزێهی ڕیگی" راگەیاندووە.
تا ئێستا کۆماری ئیسلامی چوار کەس لە ناڕازیانی بە ناوەکانی، "موحسین شیکاری"، مەجدڕەزا ڕەهنەوەرد"، "محەمەد حوسەینی" و "محەمەد مێهدی کەرەمی" یان لەسەر ئەوە پێوەندییان بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە بووە لەسێدارە داوە. ئەم چوار کەسە لە کاتی دەرکردنی حوکمەکەیان، لە دەستڕاگەیشتن بە پاریزەی هەڵبژێردراو و دادگایی دادپەروەرانە بێبەش کرابوون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی لیبوردنی نێودەوڵتیدا ئاماژە بە دۆسیەی "سەهەند نوورمحەمەدزادە"، "حەمید قەرەحەسەنلو"، "حوسەین محەمەدی"، "ڕەزا ئاریان" و ماهان سدارەت مەدەنی" کراوە کە برێاری لەسێدارەدانیان لە لایەن دیوانی باڵی وڵاتەوە هەڵوەشێندرایەوە و دۆسییەکانیان گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای سەرەتایی.
لێبوردنی نێودەوڵەتی لەم ڕاگەیەندراوەدا داوای لە "غولامحوسەین موحسینی ئێژەیی" سەرۆکی دەزگای داد کردووە سەرجەم بڕیارەکانی لەسیدارەدانی پێوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم ڕێکخراوە داکۆکیکارە لە مافی مرۆڤ داوای لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کردووە کە گەرەنتی ئەوە بکات خۆپیشاندەرانی زیندانیکراو لەسەر بنەما ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان هەبێت.
"ڤۆڵکێر تورک" کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر سەبارەت بە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران ڕایگەیاندبوو: "بەکارهێنانی ئامرازی حکوومەتی ئێران لە ڕێوشوێنی تاوانکارییەوە بۆ سزادانی ناڕازیان نموونەی کوشتنی حکومەتە".
مانگی ڕابردوو ڕێکخراو مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لانیکەم ١٠٩ کەس مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە یان بڕیاری لەسێدارەدانیان لە جێبەجێ کردندایە.
تێبینییەکەت بنووسە