لە درێژەی وتارە ناڕەزایەتییەکانی مەولەوی عەبدولحەمید، لە نوێژی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهێدان، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕەشەمە، بەڕێز عەبدولحەمید بە ئاماژە کردن بە "شکستی تێڕوانینی ئایینی" لە وڵاتدا وتی: "نەتەوەی ئێران وەک پەلکەزێڕینە وایە، بەڵام تێڕوانینی ئایینی نەیتوانیوە لە نێوان ئەو نەتەوانەدا یەکسانی و بەرابەری دابمەزرێنێت. یەک نەتەوە و یەک ئایین ناتوانێت حوکمڕانی وڵات بکات."
بەڕێز عەبدولحەمید "ڕوانگەیەکی گەورە، هەمەلایەنە و نەتەوەیی بە ڕێگەچارەی کێشەکانی ئێران و ڕزگاربوون لە چەقبەستوویی وڵات" دەزانێت.
ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهێدان لە وتارەکانی ئەمڕۆدا وتی: "هەموو حکوومەتێک لە ئێران دەبێت نەتەوەیی بێت و سەرجەم نەتەوە و ئایینەکان لەبەرچاو بگرێت. دین دەبێت سنوورکانی لایەنە سیاسی، نەتەوەییەکان تێپەڕێنێت. یەک نەتەوە و یەک ئایین ناتوانیت حوکمڕانی وڵات بکات، سەرنجەکان نابێت لەسەر ئایین، نەتەوە و زمانی مرۆڤەکان بێت، بەڵکوو دەبێت لەسەر توانایی و زانستی خەڵک بێت."
مەولەوی عەبدولحەمید کە چەندین حەوتوو دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە واتارەکانی هەینی لە ژێر گوشاردایە، لە وتەکانیدا لەسەر دۆخی ئێستای وڵاتدا وتی: "لە ئێستادا وڵات لە ڕووی سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکییەوە لە چەقبەستووییدا بەسەر دەبات. ئێمە دەنگمان بە سەرۆکوەزیرانی جیاواز دا کە ڕۆانگەی ئەمنییەتیە و نیزامی لە پارێزگاکەدا نەمێنێت بەڵام لە ئێستادا سەراسەری وڵات لە دۆخێکی ئەمنییەتی دایە.
ئەم مامۆستا ئایینییە پایەبەرزەی ئەهلی سونەتی بە ڕەخنە گرتن لە ڕوانگەی ئەمنییەتی لە وڵات وتی: "هیچ وڵاتێک لە جیهاندا پێش ناکەوێت ئەگەر سەرنجی لەسەر پرسە ئەمنییەتییەکان بێت. بەم ڕوانینەوە وڵات دەکەوێتە سەر ئەژنۆ و ئیفلیج دەبێت. نابێت وڵات بە شێوەی نیزامی و ئەمنییەتی بەڕێوەبچێت. بەڵام لە ئێستادا هەموو پۆستەکان و بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆی کەسایەتییە نیزامییەکان دایە. نابێت لە شەقامەکاندا پۆلیش ببیندرێت. زۆربەی ئەو وڵاتانەی ئاستی ئەمنییەتیان لە سەرەوەیە، پۆلیس لە شەقامەکاندا نییە چونکە بە گشتی متمانەی نێوان خەڵک و حکوومەت زۆرە."
خەڵکی ناڕازی زاهێدان سەرەڕای کەشی قورسی ئەمنییەتی و ئامادەیی بەرچای هێزەکانی دژە شۆڕش، هەموو حەوتوویەک دوای نوێژی هەینی دێنە سەر شەقامەکانەوە و لە دژی کۆماری ئیسلامی دروشم دەڵینەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە