"جەعفەر جەوانمەردی" تۆمەتبار بە کوشتنی "مێهران سەماک"، گەنجێک کە بەهۆی "سیگناڵ لێدان" دوای دۆڕانی تیمی نیشتمانی ئێران لە کاپی جیهانی کووژرا، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای تۆڵەسەندنەوەی بەسەردا سەپێندراوە.
مەجید ئەحمەدی، پارێزەری بنەماڵەی مێهران سەماک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق، ڕایگەیاند: "دادگای نیزامی یەکی قەزوین، بە پێداگری لەسەر حوکمی دادگای پێشوو، بڕیاری خۆی دەرکرد و تۆمەتباری کوشتنی مێهران سەماکی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، بە سزای تۆڵەسەندنەوە مەحکوم کرد".
"مێهران سەماک" ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای دۆڕانی تیمی تۆپیپێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەمریکا، بەهۆی "سیگناڵ لێدان" دە ئۆتۆمبێلەکەیدا، لەلای سەرێوە بوو بە ئامانجی تەقەی ئەفسەرەکان و گیانی لەدەستدا.
لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، حوکمی دەرچوو بۆ "جەعفەر جەوانمەردی" بکوژی مێهران سەماک "حوکمی کوشتنی بە ئەنقەست"، لە لقی ٢٦ی دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایوە و دۆسیەکە بۆ تاوتوێکردن ڕەوانەی لقی هاوئاست کرا. ئێستا "دادگای نیزامی یەکی قەزوین" کە لقی هاوئاستی "دادگای نیزامی یەکی گیلان"ە، بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردووە.
بە وتەی پارێزەری بنەماڵەی سەماک، "ئەمە سێیەم جارە کە دادگایەکی نیزامی وەک دادگایەکی شارەزایانە، بڕیاری کوشتنی بە ئەنقەست و سزای تۆڵەسەندنەوە بۆ تۆمەتباری دۆسیەکە دەردەکات".
مێهرشاد سەماک، برای مێهران، شەوی ڕابردوو لە ستۆرییەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند کە حوکمی تۆڵەسەندنەوە بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە