بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن ڕەسووڵزادە"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٩ ساڵانە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها گووتی: "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی مۆحسێن ڕەسووڵزادە کردووە".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
مۆحسێن ڕەسووڵزادە هەروەها لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکان دژی مۆحسێن ڕەسووڵزادە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە