میدیا بەلووچییەکان بڵاویان کردەوە کە سێ ئەفسەری پۆلیسی کۆماری ئیسلامی لە شارەدێی "کورین"ی زاهیدان لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ چەکدارانی نەناسراو کوژراون و بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئاژانسی ھەواڵی حاڵ وەش بڵاویکردەوە، بەھۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کەسانی چەکدار و هێزەکانی پۆلیسی بنکەی سەرجەنگەڵ کە دەکەوێتە شارەدێی کورین سەر بە شاری زاهیدان، لانیکەم دوو پۆلیس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.
ئیرنا، ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی، دوو ئەفسەری پۆلیس لە تێکهەڵچوون لەگەڵ "چەکدارە یاخییەکان" کوژراون.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ تاک و گرووپێک بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونی ئەمڕۆی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوابەدوای تێکهەڵچوونی ئەمڕۆ، دۆخێکی بەهێزی ئەمنی لە زاهیدان دامەزراوە و بەپێی ڕاپۆرتی حاڵ وەش، هێزە نیزامییەکان بە جلوبەرگی ئاساییەوە لە ناوچەی تێکهەڵچووندا بە ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆی کەسێنی هاتوچۆ دەکەن و چەندین ئۆتۆمبێلی هێزە نیزامییەکان لە زاهیدانەوە بەرەو ناوچەی تێکهەڵچوون ڕەوانە کراون.
شەڕی چەکداری ئەمڕۆ لە کورینی زاهیدان تەنیا دوو ڕۆژ دوای هێرشە بەرفراوانەکەی گرووپی جەیش ئەلعەدل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕوویدا کە لەو ماوەیەدا دەیان کەس لە هەردوولا کوژران.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوە، گرووپی جەیش ئەلعەدل لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر ٥ بنکەی سەربازی و پۆلیسی حکومەتی ئێران لە شارەکانی چابەهار و ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە هەواڵییە ناوخۆییەکان، ١٦ کەس لە هێزەکانی بەسیجی و نیزامی و لانیکەم ١٨ کەس لە جەیش ئەلعەدل لەو پێکدادانانەدا کە زیاتر لە ١٤ کاتژمێر درێژەی هەبووە کوژراون.
جەیش ئەلعەدل لە بەیاننامەیەکدا بە پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی ١٨ کەس لە ئەندامانی خۆی لەو پێکدادانانە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسی نیزامی لە هێرشەکانی ئەم گرووپەدا کوژراون و بریندار بوون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە