بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیمپوور"، تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی مووسا، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" و دانیشتووی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "کەرەمی" بە سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "بانگەشە دژی نیزام" و "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: مۆبایلی تاریق ڕەحیمپوور لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تاکوو ئێستا لەلایان ئیتلاعاتی سنەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی خەزەڵوەری ١٤٠٢، تاریق ڕەحیمپوور، بە دانانی بارمتەی یەک مڵیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا، لەژێر گوشاردا بووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ١٢ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان بە توندوتیژییەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردبوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩، تاریق ڕەحیمپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران" بە ٤ ساڵ زیندانی و سەبارەت بە سکاڵای سپای پاسداران بەنیسبەت "گوێنەدان و بێڕێزیکردن بە حکومەت و هێزەکانی حکومەت" بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە