لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی "مەجلیسی شورای ئیسلامی و شارەزایانی رێبەری" لە ئێرام، کۆمەڵێک ڕێکخراوی خوێندکاری لە بەیاننامەیەکدا، پێداگریان لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کردەووە و هاوکات گوتوویانه کە "دەنگ بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و سەرکەوتن دەدەن".
لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا کە کۆپییەکی بە ئێران وایەری کوردی گەیشتووە هاتووە کە "گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە کاتێکدا بەڕێوە دەجێت کە ئێمەی خەباتکاری شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و کۆمەڵگا لەلایەکین و بەرپرسانی تاوانبار و هێزە سەرکوتکارەکانی بەسیج و سپا و ماباقی هێزە ئەمنییەکانی دیکە لەلایەکن".
ڕێکخراوە خوێندکارییەکان بە پێداگری لەسەر ئەو ڕیزبەندییە لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا دەڵێن: «تەنیا ولامێک کە ئێمە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی و هەڵبژاردنەکەی دەکەینەوە؛ داخوازییە لە هەموو خەڵک وەزاڵە هاتوو لەو بارودۆخەی ئێستا، روو لە هاوبیرەکانمان، خەتابکاران، ناڕەزاییان، ئەندام و لایەنگری ڕێکخراو و دامەزراوەکان و ما باقی کۆمەڵگەکان دەڵێن لە ئێمە لە دژی کۆماری ئیسلامین و هاوڕێمان بن لە نیشاندانی سیمایەکی بەهێز لە دژی سەرکوت و شانۆی هەڵبژرادن».
ئەوان هەروەها دەڵێن کە "چ هەڵبژاردنێک کە کۆماری ئیسلامی بەڕێوەی دەبات، چ هەر هەڵبژاردنێک کە کە بیهەوێ چارەنووسی ئێمە لە شەقامەوە گرێ بداتە سندوقێکی دەنگدان کە کۆماری ئیسلامی چاودرێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، تەنانەت ئەگەر ڕێفراندۆمیش بێت، ئاڵۆگۆڕی ڕژیمیش بێت یا هەر جۆرە چەوسانەوەیەک لە سەرەوە بەرەو خووارەوە بێت لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕەدکراوە و ئێمە لە دژی خۆمان ڕێکدەخەین و خەباتی لە دژ دەکەین".
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ڕوو لە کۆماری ئیسلامی هاتووە کە "لە نێوان ئێمە و ئێوەی خوێنڕژ، یەک دەریا خوێن مەودا هەیە و وڵامی ئێمە بۆ ئێوە یەک وشەیە، نا".
ئەو بەیاننامەیە بە واکۆی دەیان ڕێکخراوی خوێندکاری گەیشتووە، لەوانە "زانکۆی کوردستانی سنە، زانینگەی فەنی یەزدان پەنای سنە، زانینگەی فەنی کچانەی سنە، کومیتەی سەرتانسەری خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ".
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە