close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

جێبەجێ‌کردنی ٥٥ سزای جیاواز لەلایەن حکومەتی بایدنەوە لەدژی ئێران

۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تحریم های تازه از سوی وزارت خزانه‌داری آمریکا در راستای مقابله با شبکه تامین مالی «اقدامات تروریستی و مختل کردن اقدامات حوثی‌ها علیه کشتی‌رانی» در آبراه‌های بین‌المللی اعمال خواهند شد.
تحریم های تازه از سوی وزارت خزانه‌داری آمریکا در راستای مقابله با شبکه تامین مالی «اقدامات تروریستی و مختل کردن اقدامات حوثی‌ها علیه کشتی‌رانی» در آبراه‌های بین‌المللی اعمال خواهند شد.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، وێڕای جەخت کردنەوە لەوەیکە دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ پلانێکی بۆ کەمترکردنەوە و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران نییە، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بایدن ڕێوشوێنی زیاتر بۆ وڵامدەر کردنی کۆماری ئیسلامی دەگرێتەبەر.

بە پێی گوتەکانی "جۆن کێربی"، سزای نوێ لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە بە مەبەستی بەرەنگاری لەگەڵ تۆڕی دابینکردنی تێچووی "کردەوەی تیرۆریستی و تێکدەرانەی حوسییەکان لە دژی کەشتیوانی جیهانی" لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، بەکار هێنراوە.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی هەروەها باسی لەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هەماهەنگی بەریتانیا سزای دژی "محەممەد ڕەزا فەلاحزادە"، جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، بەهۆی ڕۆڵی ناوبراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی چەکدارە حوسییەکان و گواستنەوەی چەک بۆ یەمەن بە کارهێناوە.

بەپێی وتەکانی جۆن کێربی، دەوڵەتی بایدن لە کاتی دەستبەکاربوونییەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٥٥ سزای جیاوازی لە دژی حکومەتی ئێران جێبەجێ‌ کردووە و زیاتر لە ٥٥٠ کەس و دامەزراوەی ئێرانی خستۆتە ژێر ئەو سزایانە.

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بارمتەگرتن، بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پەرەپێدان و بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمی کە لەلایان دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێن، لە هۆکارەکانی جێبەجێ‌کردن و پەسەندکردنی ئەو سزایانەن.

جۆن کێربی هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی "جۆ بایدن" هیچ پلانێکی بۆ هەڵوەشاندنەوە، لێ‌خۆشبوون یان هەرجۆرە کەم کردنەوەی سزایەک کە دژی کۆماری ئیسلامی بەکار هاتووە، نییە.

وەزارەتی دارای ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، جگە لە جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، دوو کۆمپانیای تۆمارکراو لە هۆنگ‌کۆنگ و دوورگەکانی مارشاڵی خستووەتە ڕیزی سزاکانی خۆی.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکردن و بێ سەروشوێن‌کردنی هاووڵاتییەک لە کامێران

۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردن و بێ سەروشوێن‌کردنی هاووڵاتییەک لە کامێران