بە پێی زانیارییانەی لەلایان شارۆمەند هەواڵنێرانی ئێرانوایر لە شاری سەقزەوە گەیشتوون، ناوەندەکانی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ١١ی ڕەشەممەدا جگە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەن «یەکجار چۆڵبوونە».
بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، ناوەندەکانی دەنگدان لە ڕۆژی هەینیدا چۆڵبوونە و پێشوازی لە سندۆقەکانی دەنگدان نەکراوە. بەپێی زانیارییەکان «لە هەندێک ناوەندەکانی هەڵبژاردن، تا کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ کەمتر لە ٥٠ دەنگ خراونەتە سندوقی دەنگدانەوە».
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ چۆڵ بوونی زۆربەی ناوەندەکانی هەڵبژاردن، باس لە "ساختەکاری و کڕینی دەنگ"یش بەشێوەیەکی بەرچاو دەکرێت.
شارۆمەند هەواڵنێرانی ئێرانوایر دەڵێن کە هەندێک لە بەرپرسان بە کڕین و وەرگرتنی "کۆدی میللی و ڕێکەوتی لە دایکبوون"ی خەڵک، لە جیاتی ئەوان دەنگ لە سندوقەکان داوێن.
ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران بەڕێوەدەچێت. ئەو ناڕەزایەتییانە دووای کوشتنی مەهسا ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی تارانەوە سەری هەڵدا. ژینا خەڵکی شاری سەقز بوو.
مووژگان ئیفتخاری، دایکی ژینا یەکێک لەو کەسانە بوو کە بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کچەکەی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسی: «لەو شوێنەی کە ئازادینییە، ئەگەر دەنگدان شتێکی گۆڕیبا، نەیاندەهێشت دەنگ بدەن».
ڕاپۆرتەکانی بەدەست گەیشتوو ئاماژە بەوە دەکەن کە بێدەنگییەکی بێ وێنە لە بنکەکانی دەنگدان لە ئێراندا لە ئارادایە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە