close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دژایەتی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ داواکاریی ئازادکردنی توماج ساڵحی

۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەرپرسانی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران، دژایەتییان لەگەڵ داواکاری پارێزەری "توماج ساڵحی" سەبارەت بە "هەڵوەشاندنەوە و کەم کردنەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی" ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە، کرد.

لاپەڕەی سەر بە توماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: لە ئاگادارییەکەدا کە تۆمار کراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی دژایەتیکردنی ئەم داواکارییە، تۆمەتبارکردن بە "گەندەڵی لەسەر زەوی"یە کە سزاکەی "بێبەشکردن لە ژیان"، بە مانای لەسێدارەدانە. به پێی ئەم پۆسته، لە ئاگادارییەکەدا هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە "شێواندنی نەزمی گشتییە".

هەروەها "ترس لە هاودەستی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە" ، "پێویستی دەستڕاگەیشتنی ئاسان" بە بەڕێز ساڵحی و "ڕێگریکردن لە هەڵهاتن"ی ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکەی دژایەتیی لایەنە بەرپرسەکانن بۆ ئازادکردنی توماج ساڵحی.

لاپەڕەی بەڕێز ساڵحی لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا ئەم بەڵگانە خراونەتە ڕوو کە لە ساڵی ڕابردودا، ناوبراو لە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" بێتاوان دەرچووە.

توماج ساڵحی، ڕاپەری زیندانیکراو، ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، "دوای تێپەڕکردنی ٢٥٢ ڕۆژ زیندانی لە دیوی تاکەکەسی، و کۆی گشتی ١ ساڵ و ٢١ ڕۆژ زیندانی" بە دانانی بارمتە ئازادکرا و دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا باسی ئەشکەنجە کرانی لە زیندانی دەکرد، بە "لێدان و کوتان" دەستبەسەرکرا.

پارێزەری بەڕێز ساڵحی لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٢ ڕایگەیاند: حوکمی یەک ساڵ زیندانیکردنی ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە، لەلایان دادگای پێداچوونەوەی ئیسفەهانەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

مەحکوم کردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە ٢ساڵ زیندانی، ٧٤ قامچی و جزای نەختی

۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
مەحکوم کردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە ٢ساڵ زیندانی، ٧٤ قامچی و جزای نەختی